وەرتێ بەکر سەرنشینانی فڕۆکەکەی لە گێژەڵۆکەکەی تورکیا ڕزگار کرد

کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی کە فڕۆکەوانە، گیانی سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی لە گێژەڵۆکەیەکی بەهێز رزگارکرد و هێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی دەکات.

کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی کە فڕۆکەوانە، گیانی سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی لە گێژەڵۆکەیەکی بەهێز رزگارکرد و هێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

عەباس عومران، بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی تیمی گەشتی "IA223" کە فڕۆکەی جۆری "B737-800/YIASJ" لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامیداوە.

 

ئەم فڕۆکە نەفەرھەڵگرە لە کاتی گەشتەکەیدا روبەڕووی گێژەڵوكەیەك بوەتەوە، بەڵام تاقمی فڕۆکەکە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەکان رزگار بکەن.

 

کاپتنی فڕۆکەکە پیاوێک بووە بە ناوی "کەمال عەباسی"، یاریدەدەرەکەشی کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی بووە بە ناوی "وەرتێ بەکر حاجی عەلی".

 

بەڕێوەبەری ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق،  کەمال عەباس و  وەرتێ بەکر  وەکو دوو فڕۆکەوانی بەئەزموون ناودەبات کە دوای نزیکەی کاتژمێرێک و ٣٠ خولەک فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستەنبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەکان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.