وۆرکشۆپێک تایبەت بە "ڕێكخستنی خێزان" بەڕێوەچوو

لە سلێمانی بە مەبەستی ئاشنابوونی کارمەندە ژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە "ڕێكخستنی خێزان ،تایبەت بەڕاوێژكاری پلانی دروستكردنی خێزان بە بەكاهێنانی ئامڕازەكانی بڕیاردان"، وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکەی زایەندی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هەڵسان بەكردنەوەی خولێكی وۆركشۆپی سێ ڕۆژە بۆ سێ كۆمەڵەی جیاواز لە كارمەندانی تەندروستی سەر بەیەكەكەیان لەناو مەڵبەندە تەندروستییەكانی شاری سلێمانی.

 

ئاماژە بەوەکراوە، وۆرپکشۆپەکە تایبەت بوو بە "ڕێكخستنی خێزان ،تایبەت بەڕاوێژكاری پلانی دروستكردنی خێزان بە بەكاهێنانی ئامڕازەكانی بڕیاردان"  کە مەبەست لێی زیاتر ئاشنا بوونی كارمەندانە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕێكخستنی خێزان.