داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی سودانی دەکرێت

بزووتنەوە فێمینیستەکان لە سودان ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانی مافی مرۆڤ، بە ناوی نەدا هاشمیان کرد کە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سودان

 

گروپە سیاسی و مەدەنییەکانی ژنان داوایان کرد، ئەندامی گروپەکەیان بەناوی نەدا هاشم ئازاد بکەن، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئایارەوە لەلایەن هەواڵگری سەربازییەوە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار، کە تا ئێستا خێزانەکەی نازانن شوێنی لە کوێیە.

 

دوێنێ سێشەممە ٢٨ی گوڵان، گرووپی سیاسی و مەدەنیی فێمینیستی "مەنسم"، هەواڵگریی سەربازیی لە سەلامەتی نەدا هاشم، چالاکی مافی مرۆڤ بە بەرپرسیار زانی و هەروەها هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دژ بە ژنانی شەرمەزار کرد.

 

لای خۆیەوە تۆڕی سودان بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای ئازادکردنی نەدا هاشم دەکات و داوا دەکات ئەو هەواڵگرییە سەربازییانەی کە نەدا هاشمیان لە شاری گەدەرفەوە دەستگیرکردووە، پابەندبن بە یاسا ناوخۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی جنێف کە پارێزگاری لەو هاوڵاتییە مەدەنیانە دەکات.

 

هەروەها تۆڕەکە داوای ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکان، ژن و پیاو دەکات، کە لەلایەن هەردوو لایەنی ئەو شەڕەوە کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ەوە لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا بەردەوامە.