یادی ئوەیش ئۆجالان لە مەخمور کرایەوە
دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئوەیش ئۆجالان، لە ٣١ ساڵەی کۆچی دواییدا لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) یادی کرایەوە.
مەخموور
لە ٣١ەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئوەیش ئۆجالان، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور لە باخچەی دایکی ئوەیش ئۆجالان یادی کرایەوە، سەرەتا ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە هەموو ئازادیخوازان و کەسایەتی دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دواتر قیمەت کیلینچ ئەندامی هەماهەنگی ئەنجومەنی ئیشتار قسەی کرد.
"وەک ژنی کورد قەرزاری ئوەیش ئۆجالانین"
قیمەت کیلینچ دایکی وتی: ئوەیش ئۆجالان لە بەرامبەر هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی مافەکانی ژنان و ستەمکاری لە کۆمەڵگادا وەستا و بەرەنگاری بووەوە، لەسەر ئەو بنەمایە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەسایەتی دایکیدا، ویستی یارمەتی هەموو ژنانی ستەملێکراو بدات، کە مافەکانیان ڕەتدەکرێتەوە و لە کۆمەڵگادا چەوساوەن، ئێمە وەک ژنی کورد قەرزاری دایکە ئوەیشین و بە سوپاسەوە یادی دەکەینەوە.
دوای ڕاگەیاندنەکە، دایکان لە باخچەی دایە ئوەیش گوڵ و نەمامیان چاند.