ژنانی شاری هۆڵ: پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەین
ژنانی باشوور و باکووری شاری هۆل سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام، کە تێیدا گوندەکانیان لەلایەن چەکدارانی یەپەژە و قەسەدە پاککرانەوە، ڕایانگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە ئاسایشمان بۆ دابین دەکات".
سۆرگول شێخۆ
حەسەکە- ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام کە لە ٦ی ئەم مانگەوە دەستی پێکرد، بە شێوەیەکی سیستماتیک ٢٠٠ گوند لە ناوچەکانی باشوور و باکووری کامپی هۆڵ و شاری هۆڵ پاککراونەتەوە و گەیشتووەتە کۆتایی گوندەکانم بەڵام لە بەشەکانی دیکەی کامپەکەدا بەردەوامە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەپێی ئەو ئامارەی کە لە ٨ی ئەم مانگەدا ڕاگەیاندرا، ٤٧ چەتەی داعش و ژمارەیەک چەک دەستگیرکراون.
لەو گوندانەی کە لەلایەن شەڕڤانانەوە پاککراونەتەوە، گەڕان بەدوای شانەی چەتەکاندا بەردەوامە، ئەمە بۆ ژنانی ئەو گوندانە دڵخۆشکەر بوو، هەروەها ژنانی گوندی هیداجا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و گرنگییەکەی دەربڕی.
"پشتیوانی شەڕڤانان بکەن"
یوسرا عەلی، دانیشتووی گوندی هیداجا و دایکی ٣ منداڵە، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان بەم شێوەیە دەربڕی: "کاتێک شەڕڤانان دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن، ئێمە دڵخۆشین و پاڵپشتییان دەکەین، باشە ئۆپەراسیۆنەکە ڕووبدات، لەگەڵ ئەوەشدا شانەکانی داعش ناوێرن هەموو جارێک هێرش بکەنە سەر خەڵک و شەڕڤانان. بۆ دەبێت شەڕڤانان بە دەستی شانەکان شەهید بکرێن؟ داعش هەڕەشەیە هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ ئەو هێزانەی کە ئەو شوێنانە دەپارێزن".
''ماڵەکانمان بە ڕێز و سەرنجەوە پشکنینیان بۆ کرا"
یوسرا عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕڤانەکان بە ڕێزەوە لە ماڵەکانیان نزیکبوونەتەوە و دەڵێت: شەڕڤانەکان بە ڕێزەوە لێمان نزیکبوونەتەوە و بەم شێوەیە پشکنینیان بۆ ماڵەکان کرد. بۆیە کاتێک خەڵک هاوکاری شەڕڤانان بکات، دەبێتە خزمەتی خۆیان و شەڕڤانان و بەمەش شەڕڤان دەتوانێت کاری باشتر بکات
"دەترسین ئەو واتایەی دوای داعش بەدەستمان هێنا، لە دەستی بدەین"
یوسرا عەلی ئەو ساڵ و ڕۆژانەی بیرهێنایەوە کە داعش لە گوندەکانیاندا بوو و هەستی ئەو سەردەمەی بەم شێوە هاوبەش کرد: "ئەو ڕۆژانەی داعش لە گوندەکە بوو، هەمیشە لە ترسی ئەوەدا بووین کە لە چ ساتێکدا هێرشەکە ڕووبدات و خەڵکی مەدەنی بکوژن، هەمیشە لە مێشکماندا زیندوو بوو، بەڵام ئێمە باوەڕمان نەدەکرد و چاوەڕوانیشمان نەدەکرد ئەو هێزانەی کە کورد پێشەنگایەتی دەکەن بێن و ئێمە و گوندەکان ڕزگار بکەن. دوای ئەوەی ڕزگارمان بوو، هەستی نوێی ئارامیمان ئەزموون کرد، واتای نوێ هاتە ژیانمانەوە. لانی کەم ئێستا ئێمە بە ئاسوودەیی دەڕۆین، بەڵام لە سەردەمی داعشدا دەبوو وریا بین لەگەڵ پیاواندا نەڕۆین و ئەگەر ئێمەش لەگەڵ پیاوێکدا ببینن، یان ژنانی الحسب ئەشکەنجەیان دەداین یان برا و باوکمان دەگرن و دەیانخستە زیندانەوە. بەڵام ئێستا زۆر جیاوازە، ئێستا هەموو کەسێک بەرپرسیارە لە خۆی، کەس چاودێری سەری کەسی تر ناکات، ئێمە ئێستا بە ئازادی دەژی، هەر بۆیە زۆر دەترسم ڕۆژانی داعش بگەڕێنەوە، ئەو ڕۆژانە هەناسەیان لێمان برد. هیوای سەرکەوتن بۆ هێزەکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنییەکە دەخوازم".
''بە بینینی ژنانی شەرڤان هەست بە ئارامییەکی قووڵتر دەکەم''
یوسرا عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا هەست بە ئارامی زیاتر دەکەن و لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: لە گەڕان بە دوای شانە و پشکنینی ماڵەکاندا، هەست بە ئارامی دەکەین. هەستکردن بە ئارامی لە ئامادەبوونی هیچ هێز و ڕێکخراوێکدا ئەزموون ناکرێت. لە ئامادەبوونی شەرڤانان و هەڤاڵان هەست بە ئارامی دەکەین، بەڵام کاتێک شەرڤانێک ژن دەبینین قووڵتر ئەم ئارامییە ئەزموون دەکەین. ڕاستە ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدەن ئەو کارەیە کە پیاوانیش دەیکەن، بەڵام بەم کارە نیشانی هەموو جیهانیان دا کە ئەوانیش بەرپرسیارن.
''بیرۆکەیەکی باشە"
مونا محەمەد خەڵکی گوندی هیداجا، کە لەگەڵ منداڵە ٣ ساڵانەکەی و کچە ساواکەی لە کاتی گەڕان و پاککردنەوەی گوندەکەدا لەلایەن شەڕڤانانەوە خەریکی کۆکردنەوەی پەموو بوون، وێنەیەکی هەبوو کە ئارامی ڕاستەقینە هی خۆی بووە.
مونا محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ بەبێ ترس دەژین و جەختی لەسەر گرنگی ئۆپەراسیۆنەکە کردەوە، "ئۆپەراسیۆنەکە باشە، ئێمە ناترسین و خەڵکێکی زیاتر لە گوندەکەدا دەژین، زۆرینەی خەڵکی گوندەکەمان پەیوەندییان بە هێزەکانی بەرگرییەوە کردووە، چەتەکان و شانەکانیان لە گوند نین، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی گوندەکە لە لای من شتێکی ئاسایی و بە پێوەرێکی باش دەیبینم، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ شەڕڤانانداین و هیوادارین ئاشتییەکی بەردەوام بێت".