لە ١٠٠٠ ژنەوە بانگەوازی بۆ ئایسەل توغلوک
١٠٠٠ ژن لە ڕۆژی پارێزەراندا ئاماژەیان بەوەدا ئایسەل توغلوک پارێزەرە و مافی ژیانیشی بە توندی پێشێلکراوە و داوایان لە ڕێکخراوەکان کرد کە دەست بە چالاکی بکەن.

ناوەندی هەواڵ
١٠٠٠ ژن لە ڕۆژی پارێزەراندا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بانگیان لە ڕێکخراوەکان کرد کار بکەن بۆ ئایسەل توغلوک، کە لە زیندانی کاندیرا دەمێنێتەوە و تووشی نەخۆشی بووە.
١٠٠٠ ژن بۆ ئایسەل توغلوک لە بڵاوکراوەکانیاندا وتیان، "وەک زیاتر لە ٦ هەزار ژن لە ٥٤ وڵاتەوە بە بیری ڕێکخراوەکانی دەهێنینەوە کە ڕۆژی پارێزەران پیرۆز دەکەن، ئایسەل توغلوکیش پارێزەر بووە و مافی ژیانی بە توندی پێشێلکراوە، ئێمە وەک کەمپەینی #Ayselêdiparezîn داوا لە ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک بکەونە کارەوە".
ت.پ