لە ئیسپانیا ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان بەرزبووەتەوە

هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٤٧ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە ئیسپانیا تۆمارکراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣یشەوە زیاتر لە ١١٨٠ ژن کوژراون، کە حکومەت تۆماری کردوون.

ناوەندی هەواڵ

 

فێرناندۆ گراندە مارلاسکا، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، زیادبوونی "ترسناک"ی توندوتیژی دژی ژنانی ئاشکرا کرد، کە تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا ٩ ژن کوژراون، زۆربەیان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بووە و ئەو مانگەش بەرزترین ڕێژە تۆمارکراوە لەکۆی ساڵەکەدا.

 

لەنێو قوربانییەکان ژنێکی دووگیانی تەمەن ٣٢ ساڵ هەبووە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوبەشی ژیانی پێشووی لە شارۆچکەی ئێسکالۆنا لە ناوەڕاستی ئیسپانیا لەبەردەم دوو کوڕە گەنجەکەیدا بە چەقۆ لێیداوە و کوشتوویەتی، میدیاکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ژنە کوژراوەکە دوو گیان بووە و لە کاتی لەدایکبووندا بووە.

 

هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ٤٧ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە ئیسپانیا تۆمارکراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣یشەوە زیاتر لە ١١٨٠ ژن کوژراون، کە حکومەت تۆماری کردوون.

 

لەناو قوربانییەکاندا ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی مەدرید هەبووە، کە لەلایەن هاوژینی پێشووی دایکیەوە بە چەقۆ کوژراوە، هەروەها ژنێکی دیکەش تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە نهۆمی شەشەمی بینایەک لە شاری بێنیدۆرم کەوتووەتە خوارەوە تۆمارکراوە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٤ پەرلەمانی ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ یەکەم یاسای لە ئەوروپا پەسەند کرد کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری، ساڵی ٢٠٠٨ زۆرترین ژمارەی توندوتیژی دژی ژنان لە ئیسپانیادا بەخۆیەوە بینی، کە ٧٦ قوربانی هەبووە.