لە شەهبا تۆڕی تەلەفۆن و ئینتەرنێتیش پچڕا

بەهۆی گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشق لەسەر ناوچەی شەهبا، مۆلیدەکان وەستاون و کارەبای نیشتمانی بۆ ئاوارەکانی عەفرین و دانیشتوانی شەهبا بەتەواوی پچڕاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە گەمارۆیەک لەسەر شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا خەڵکی عەفرین دوای ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکران خەڵکی عەفرین کۆچیان بۆ کانتۆنەکە کرد، لە ئەنجامی گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچەی شەهبا، لە ئێوارەی دوێنێوە، سووتەمەنی گازۆیل و مۆلیدەکانی شەهبا ڕاگیراون، سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئینتەرنێت لە خزمەتگوزاری دەرچوون.

 

تۆڕی تەلەفۆن و ئینتەرنێتیش پچڕا

چەند کاتژمێرێک دوای پچڕانی کارەبا، تۆڕی تەلەفۆن و ئینتەرنێتیش لەکارکەوتن، چونکە پاتری تاوەرەکانی پەیوەندییەکان بەتاڵ بوون، ئەمەش بەهۆی گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشقەوە ڕوویدا، مۆلیدەکانی شەهبا ڕاگیراون و کارەبای نیشتمانی بۆ ئاوارەکانی عەفرین و دانیشتووانی شەهباش بەتەواوی پچڕاوە.

 

سەرجەم مۆلیدەکانی ناوچەکە دەوەستێنرێن

دەستەی کارگێڕی و ژینگەی هەرێمی عەفرین و کانتۆنی شەهبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای لە ٤ کاتژمێرەوە بۆ ٢ کاتژمێر کەمکردبووەوە و دوێنێ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هۆشدارییان دابوو کە پێویستە سەرجەم مۆلیدەکانی ناوچەکە بوەستێنرێن.

 

لەوانەیە کارەساتێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا ڕووبدات

هاوکات دوێنێ دەستەی ئابووری و کشتوکاڵی عەفرین و کانتۆنی شەهبا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریدا لەوەی بەهۆی گەمارۆدانی ناوچەکە ڕەنگە کارەساتێکی مرۆیی ڕووبدات، هاوکات داوای لە لایەنە یاساییەکان کرد کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنن و دەستبەجێ سووتەمەنی و ئارد بۆ ناوچەکە دابین بکەن.