"لە ساڵی ٢٠٢٤ مەترسییەکان لە کامپی هۆڵ زیاتر بوون"

کامپێکی پەنابەرانی مرۆیی بەهۆی هەزاران خێزانی داعشەوە بووەتە شوێنێکی مەترسیدار. داعش، کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە شکستی هێنا، خێزانەکانیان لە کامپی هۆڵ هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

عەبیر محەمەد

 

حەسەکە- ساڵی ٢٠٢٤ یەکێکە لەو ساڵانەی مەترسییەکان لە کامپی هۆڵ زیاتر بووە، کە ٣٩ هەزار و ٨٩٩ کەسی خەڵکی عێراق و سووریا و خێزانەکانی داعشی تێدایە. هاوکات لەگەڵ هێرشە داگیرکەرییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام"یان لە ٦ی ئەم مانگە لەگەڵ پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێکرد.

 

ئۆپەراسیۆنەکە ئەمجارە جیاوازتر دەبینرێت، چونکە ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنها ئامانجی پاککردنەوەی کامپەکە نییە، بەڵکو بە درێژایی ١٠٠کم ، کە نزیکەی ٢٠٠ گوندی دەوروبەری کامپی هۆڵ دەکات، هەڵمەتی پاککردنەوەی تیادا بەڕێوەدەچێت، بەپێی زانیارییە فەرمییەکان تا ئێستا نزیکەی ٨٠ چەتە دەستگیرکراون و یەکێکیان کوژراوە و یەکێکیش بریندار بووە.

 

دروستکردنی کامپی هۆڵ و ئەو پرۆسەیەی کە دەبێتە هۆی مەترسی

کامپی هۆڵ بە درێژایی ٤٠ کم دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. کامپەکە لە ساڵی ١٩٩١ بۆ میوانداریکردنی پەنابەرانی عێراقی لە کاتی جەنگی دووەمی کەنداو دامەزراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی هێرشکردنە سەر عێراق جارێکی دیکە بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی عێراق کرایەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ کۆی گشتی ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتە ١٠ هەزار کەس، بەڵام دواتر لە کاتی شکستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ژمارەکە زیادی کردەوە، لەلایەن یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە و گەیشتە نزیکەی ٧٤ هەزار کەس.

 

لەو کاتەوە زۆرێک لە خێزانەکان لە سووریا و عێراقەوە دیپۆرتکرانەوە و ڕەوانەی وڵات و شارەکانیان کران. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵی خێزانە بیانییەکانی داعش ڕادەستی وڵاتەکەیان کران. لە ئێستادا ٣٩ هەزار و ٨٩٩ کەس لە کامپەکەدا ماون، کە شەش هەزار و ٣٧٧ ژن و منداڵی بیانی خێزانی داعش لە ٤٢ وڵاتەوەن. هەروەها ١٦ هەزار و ١٠٣ خێزانی سووری و ١٧ هەزار و ٤١٠ کۆچبەری عێراقی هەن.

 

جیهان حەنان، هاوسەرۆکی کامپی هۆل، باسی لەوەکرد، پێش ساڵی ٢٠١٩ بارودۆخی کامپەکە ئاسایی بوو، بەڕووی هەموو لایەکدا کراوە بوو، ووتی: "دوای ساڵی ٢٠١٩، لەگەڵ هاتنی بنەماڵەکانی داعش، کامپەکە چووە ناو پرۆسەیەکی نوێ و ئاسایشی تیادا نەماوە. لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤ چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامدرا، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکێکی زۆر گەڕانەوە بۆ شار و وڵاتەکانیان لە سووریا و عێراق و وڵاتانی دەرەوە.

 

هەوڵەکانی هەڵهاتن و پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیادیان کردووە

جهان حەنان ئاگاداری کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا پێشێلکاری ئەمنی زۆر لە کامپەکەدا هەبووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "هەوڵی زیاتر بۆ هەڵهاتن هەبووە و ئاسایش گرتیانیان، پارە کۆدەکرایەوە و پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی کامپەکە کرا بۆ ڕفاندنی شانەکانی داعش لە ناو کامپەکەوە. بێگومان لەناو کامپەکەدا کاری خراپیشیان دەکرد، زۆربەیان خەریکی سوتاندنی ڕێکخراوە مرۆییەکان و خێمەکان بوون. لە هەمان کاتدا لە کامپەکەدا لێدانێکی زۆر لە ژنان هەبوو. کامێرای چاودێری و گڵۆپەکان شکێنران بەجۆرێک کە نەتوانرا شوێنپێی جوڵەکانیان بگیرێت و نەبینرێت".

 

لە ساڵی ٢٠٢٤دا دوو نەوەی خێزانە سوریەکان هەبوون کە گەڕاونەتەوە گوند و شارەکانیان، چوار نەوەی خێزانە عێراقییەکان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

 

ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی دژە تیرۆر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی قەسەدە، کۆی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە ٥٧ ئۆپەراسیۆنە. لە نێویاندا ٦ ئۆپەراسیۆن هەبوون کە تێیدا هەوڵەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی پووچەڵکرانەوە و ٤ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان بەم شێوەیە بوون: ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە کامپی هۆڵ. ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەی "الحمرات" لە ڕەقە. ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە دەوروبەری شاری حەسەکە، ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی بەردەوام" لە کامپی ئەل هۆڵ. لە نێو ئۆپەراسیۆنەکاندا، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی، ٢٣ ئۆپەراسیۆن لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، یەکینەکانی دژە تیرۆر (یەت)، کۆماندۆ و تۆڵ، ئەنجامدراون و ٣٤ ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراون.

 

ژمارەی چەتەکانی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٣٢١ تیرۆریست و گومانلێکراو و هاوکار بوون. ژمارەی ئەو تیرۆریستانە کوژراوانە ٢٠ کەس بوون کە سەرکردە و بەرپرسانی داعشیشیان تێدایە. شەش کەسیان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە شکستخواردووەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

 

"کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان"

مەهدیە هیلال، لە ڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا دوو ئۆپەراسیۆن دەکرێت، چونکە مەترسی و تاوانەکان لەم ساڵەدا زیادیان کردووە. حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان زیادیان کرد، ئەشکەنجەدان، توندوتیژی، تۆقاندن، هەوڵی تیرۆرکردن و هەڕەشەکردن هەبوو. ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی خاوەن بیروڕای بەهێز هەن و توندوتیژی بەسەر ژنانی دیکەی ناو کامپەکەدا دەسەپێنن.

 

"بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان"

مەهدیە هیلال سەرنجی بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ناو کامپی هۆڵ بە شێوەیەکی نهێنی ڕاکێشاوە کە هێزە ئەمنییەکان دەتوانن تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی بکەن. جگە لەو هەموو تاوانانە، مادەی هۆشبەر لەناو کامپەکەدا بەکاردەهێنرێت و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە. لە یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا، بڕێکی زۆر لەو کەرەستانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا".

 

"پەسەندکردنیان نایاساییە و پێویستە لە وڵاتەکانی خۆیان دادگایی بکرێن"

ئاینور پاشا، پارێزەر ئاگادار دەکاتەوە کە لە مەترسیدارترین بەشی ئۆردوگای هۆڵ، بەشی موهاجیرات، سێ پۆلی سەرەکی هەیە و دەڵێت: "هەندێک لەو ژنانە لە فیزەی موهاجیراتانی بیانیدان، بیرۆکەکانیان ڕادیکاڵ و توندڕەون، تا ئێستا ئەوان  خەونی گەڕانەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی" وەک ناوی دەبەن، دەژین و ئەم پۆلە مەترسیدارە. هەروەها بەشەکەی تر که خۆیان وەک قوربانی دەردەکەن چونکه به ناچاری به هاوسەر و منداڵەکانیان بێنه سووریا. پۆلی سێهەم ئەو ژنانەن کە لەلایەن میدیاکانەوە بەلاڕێدا بردران و بەو وەهمە فریودراون کە داعش تەشەنە دەکات.

 

"مانەوەی ئەوان لە هەرێم ناکۆکی یاسایی دروست دەکات"

وڵاتانی جیهان لە ناو کامپی هۆل ئاگاداری هاووڵاتیانیان نین، بە ڕێژەیەکی زۆر کەم، دوای ماوەیەکی زۆر وڵاتێک دێت و ژمارەیەکی سنووردار لە ژن و زۆربەی منداڵەکانی دەبات، بەڵام ئەمە بەس نییە. ئاینور پاشا ئاماژەی بەوەشکرد، مانەوەیان لێرە کێشەی یاسایی دروست دەکات، چونکە لێرە وڵاتی خۆیان نییە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: تا ئێستا پێگەی خۆ بەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دانپێدانەنراوە، بۆیە ناکرێ دادگایەکی نێودەوڵەتی لەو بارەوە بکرێتەوە و هەر دەوڵەتێک ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. دەوڵەتان ناچارن هاوڵاتیانی خۆیان لەم شوێنە وەربگرن چونکە خۆبەڕێوەبەری بارگرانییەکی زۆری لەسەرە و هەروەها توانای دارایی نییە بۆ ڕاهێنان و دانانی ئەم کەسانە لە کامپەکەدا. بۆ خێزان و ژن و منداڵە سوورییەکانی ناو کامپەکە، خۆبەرێوەبەری و هێزە سەربازییەکان ڕێکەوتنێکیان بۆ ئەو ژنانە کرد کە هیچ تاوانێکیان نییە و دەستیان لە ڕشتنی خوێندا نییە و بەشدارییان لە ڕێکخستنی داعشدا نەکردووە. بێگومان پێش ئەمەش پشتیوانی لە بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی کامپەکە وەرگیرا و هەندێک هۆز لەسەر شانیان دەگرت. بۆ ئەوەی ئەم ژنانە نەگەڕێنەوە بۆ بیرۆکە توندڕەوەکان، ڕادەستی خێزانەکانیان کران. بێ گومان هەموو ئەم پۆلانە بە شێوەیەکی نایاسایی خاکی تورکیایان بەزاندووە. لە هەمان کاتدا مانەوەیان لە ماڵی هاوڵاتیانی سووریا لەو شارەی کە کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش تاوانێکە کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا دادگایی دەکرێن".