نامیلکەی "بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژن" بڵاوکرایەوە
ڕژاک نامیلکەیەک بڵاو دەکاتەوە کە بەدواداچوونە بۆ پرسی ژنان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230905-screenshot-2023-09-05-154710-jpg05de68-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، نامیلکەیەکی بە ناوی "بەدواداچونێکی بۆ پرسی ژنان" بڵاوکردەوە، کە لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر پرسی ژنان لە ئاستی جیهان بە گشتی و دۆخی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنی کورد بە تایبەتی.
ڕژاک لە نامیلکەکەدا داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات، هەنگاو بنێن بەرەو زیادکردنی کاری هاوبەش، ئەوەش لە پێناو درووستکردنی فشار بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی تەواوی ئەو نادادیی و بێ مافیانەی لە بەرامبەر ژن بەڕێوە دەچێت.