ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە کە هەمان شێوازی کۆڤید بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەکان، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرە جیاکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەو زانایانەی بەردەوامن لە توێژینەوەکانیان لەسەر ڤایرۆسەکان، ڤایرۆسێکی نوێیان دۆزیوەتەوە، ناوی ڤایرۆسەکە HKU5-CoV-2 ە، دیاری کراوە کە ئەم ڤایرۆسە پرۆتینێکی هاوشێوەی SARS-coV-2 بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەکانی مرۆڤ, ڤایرۆسی SARS-coV-2 دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی COVID-19.
توێژەرانی چینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان لە شەمشەمەکوێرەدا دۆزیوەتەوە، ئەم زانیاریانە بووە هۆی زیادبوونی نیگەرانی جیهانی، ناوی ڤایرۆسەکە HKU5-CoV-2 ە، ئەم ڤایرۆسە هاوشێوەی SARS-CoV-2 بە پرۆتینی وەرگری ACE2 لەسەر ڕووی خانەکان دەبەسترێتەوە و دەچێتە ناو خانەکانەوە، توێژەران لە تاقیگەکاندا تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا، توێژەران خانەکانی مرۆڤیان تووشی ڤایرۆسی HKU5-CoV-2 کردووە و ACE2ی تووشی خانەکان کردووە، پاشان لە پشکنینەکانی دواتردا ڤایرۆسەکان لە شەمشەمە کوێرەکان جیاکرانەوە و دەرکەوت کە ڤایرۆسەکان هەمان پرۆتین بەکاردەهێنن.
ئایا دەتوانێت پەتایەکی نوێ دروست بکات؟
مایکل ئۆستەرهۆڵم، پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان لە زانکۆی مینیسوتا بە تەلەگرافی هیندستانی ڕاگەیاندووە، نابێت خەڵک 'زیادەڕۆیی' لە پرسەکەدا بکەن، دکتۆر مایکل ئاماژەی بەوەدا کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ مرۆڤ زیاتر بهرگری بۆ ڤایرۆسەکانی SARS هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە بۆیە ئەگەری تووشبوون بە پەتایەکی نوێ لەسەر بنەمای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە کەمتر بێت.