ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی هات

لەناو هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی هات.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک بەناوی (پـ، أ، ح) لە دایکبووی ساڵی ۱۹٥۳ دانیشتووی گوندی گردجان سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، دەروون قادر، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی ڕووداوەکەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ژنەکە لە دایکبووی ساڵی ۱۹٥۳، دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنەیە  لە دەڤەری ڕاپەڕین گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستیەوە دیارە.

 

وتیشی: بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی (أ. م، ح) لە دایکبووی ۱۹۷۱ ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

تەرمی ژنەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، وتەبێژی پۆلیس باسی لەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگیرکردنی تۆمەتبار بە پێی مادەی (٤۰٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی) لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.