لە ماوەی مانگێکدا لانیکەم ١٠٧ کەس کە ٢١یان ژنن لە ئێران دەستگیرکراون

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران، لانیکەم ١٠٧ کەس، لەناویاندا ٢١ ژن، تەنها لە مانگی ئایاردا دەستگیرکراون یان ڕفێندراون.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، هەزاران کەس لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراون یان ڕفێندراون، سەدان کەسیش لە وڵاتەکەدا کوژران.

 

ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، له مانگی ئایاردا به لایەنی کەم ١٠٧ کەس دەستگیرکراون یان ڕفێندراون، بەپێی زانیارییەکان، لەو کەسانەی دەستگیرکراون ٥٤ کەسیان کورد بوون، جگە لەوەش، ٢١ یان ژن بوون، 6یان چالاکوانی میدیا بوون، 6یان مامۆستا بوون و یەکێکیان خوێندکار بووە.