تەژەئا: بە ڕۆحی بەرخۆدان پیشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین

تەژەئا بەرنامەی ٨ی ئاداری ڕاگەیاند کە ئەمساڵ بە دروشمی "کات ئازادی ژنانە" لە شوێنی مێژوویی لە سوور بەڕێوەدەچێت، هەروەها تەژەئا پەیامێکی ناردووە کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان و وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵ بە ڕۆحی بەرخۆدان پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی ژنان دەکات. ئامەد

تەژەئا بەرنامەی ٨ی ئاداری ڕاگەیاند کە ئەمساڵ بە دروشمی "کات ئازادی ژنانە" لە شوێنی مێژوویی لە سوور بەڕێوەدەچێت، هەروەها تەژەئا پەیامێکی ناردووە کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان و وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵ بە ڕۆحی بەرخۆدان پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی ژنان دەکات.

ئامەد

 

ژنان بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان دەستیان بە بەرنامەکانی خۆیان کرد و تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" بەرنامەی خۆی لە ئامەد ڕاگەیاند ئەو ژنانەی کە بۆ ڕاگەیاندنی بەرنامەی ٨ی ئادار لە ناوچەی سوور کۆبوونەوە، بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی نەتەوەیی خۆیان بەشدارییان لە بەیاننامەکەدا کرد، لەسەر دیواری ئەو شوێنە مێژووییە، پانکارتی "کات کاتی ئازادی ژنانە" هەڵواسرا پێش راگەیەندراوەکە، ژنەکان پێکەوە سەمایان دەکرد چالاکوانی تەژەئا ناسڵیهان ئاجەر بەیاننامەکەی خوێندەوە کە بە کوردی و بە ناونیشانی "کات کاتی ئازادیی ژنان"ە ئامادەکرابوو.

 

"سیاسەتەکانی قڕکردن لە ئاستی دڕندایەتیدایە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەدا هەموو ڕۆژێک پیاوان و دامەزراوەکان بەناوی دەوڵەتەوە توندوتیژییان کردووە و تێیدا هاتووە، "ئەو ژنانەی کە بەرگری لە خۆیان دەکەن لە دژی پیاوان بۆ پاراستنی سەرەتاییترین مافەکانی ژیان بە قورسترین سزا لە تورکیا سزا دەدرێن، ژنان هێشتا لە سەدەی ٢١دا لەلایەن پیاوانەوە ڕفێنراون، گوڵستان دۆکۆ کە لە دەرسیم ونبوو سەرەڕای گەڕانێکی نەپچڕاو لە لایەن خێزانەکەیەوە، لە سیستەمی دادوەریی دەوڵەتدا بەشداری و گەڕان نەبوو لە ساڵی ٢٠٢١دا کە تێکۆشانی ناوەندە ئازادی و دەسەڵاتەکانی ژنان بوو بە مایەی ترس، سیاسەتی قڕکردن گەیشتە ئاستی دڕندەیی".

 

"ژن پێشەنگایەتی دەکات"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە زمانی دایک کە یەکێکە لە هۆکارەکانی هەبوونی ژنان لەلایەن سیاسەتی دەوڵەتی نەتەوەییەوە قەدەغە و شەرمەزار کراوە، هەروەها ئەوە بەبیرهێنرایەوە کە تورکیا لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ کشایەوە و تێیدا هاتووە: "بەم هێرشانەی کە لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بەردەوام بوون لە زیادبوون و هاتنە دۆخی شەڕەوە، بەرپرسیاریی سەرەکی ئەو ژنانەیە کە هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژ دەکرێن بانگەشەی بنیاتنانی ژیان بە ویست و بڕیارەکانیان گوزارشتە لە ڕۆحی ٨ی ئادار لە دژی ئەو سیاسەت و یاسایانەی کە پیاوان بەناوی ژنانەوە دایانناوە".

 

"ژنان دژی سیاسەتی هەژارین"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژنان لە ٨ی ئاداردا دژی سیاسەتی هەژاری دەوەستنەوە، لەو ڕۆژەدا دووپاتی دەکەینەوە کە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئازادکردنی ژنانی کرێکار بۆ باشبوونی کۆمەڵایەتی پێویستە".

 

"ژنانی کورد دەکرێنە ئامانج"

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ژنانی کورد کراونەتە ئامانج و حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە کە دەیەوێت بە دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سەدان هاوڕێی ژنمان کۆتایی بە تێکۆشانی ژنان بێنێت، دەستدرێژییەکانی زیاتر کردووە و بووەتە گەورەترین نوێنەری فاشیزم، نەریتی بەرخۆدانی ژنە زیندانیانی سیاسی لەزیندانەکانی تورکیا زیاتر لە ٤٠ ساڵە کە لەداواکارییەکانیان بۆ ئازادی پاشەکشەیان نەکردووە، ئێستا زیندانەکان بە فەرمی گۆڕدراوە بۆ شوێنی کۆمەڵکوژی و بەنیازن کۆمەڵکوژیی بەندکراوان بکرێت ئەمڕۆ بە هۆی کێشەی تەندروستییەوە لە زیندانەکانی تورکیا دەیان زیندانی سیاسی لە ڕیزی مەرگدا دەژین هیچ مردنێک لە زیندانەکاندا ئاسایی نییە و کوشتنی سیاسییە، لەم دواییانەدا غاریبە گەزەر دوای ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسی بە هۆی ڕەتکردنەوەی گوێڕایەڵی ئیدارەی زیندانەکە کوژرا، هەرچەندە ئایسەل توغلوک بەهۆی نەخۆش کەوتنی ناتوانیت لە زینداندا بمێنێتەوە لە جیاتی ئەوەی ڕاپۆرتی ئازادکردنی لەلایەن دەستەی پزیشکی دادوەرییەوە بدرێت بەڵام لە زینداندا دەهێڵدرێتەوە ئەوەش گوزارشتێکی ڕوونە لە دژایەتیکردنی ژنانی کورد".

 

"گۆشەگیری ڕاگرن"

لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر سیاسەتی شەڕی تایبەت لە تورکیا و نەبوونی سزا بۆ ڕوداوەکانی دەستدرێژی و دەستدرێژی کردنە سەر ژنان لە ناوچەکەدا، هاوکات ژنان ڕایانگەیاند کە سیاسەتی گۆشەگیری قبوڵ ناکەن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد داوایان کرد گۆشەگیریی سەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.

 

بەرنامەی ٨ی ئادار

TJA لە ٢٥ی شوباتدا لە ناوچەی ماردین کەربۆران کە گۆڕی غاریبە گەزەری لێیە دەست بە بەرنامەی ٨ی ئادار دەکات و لە شارەکانی ئامەد، ئیلح، شرناخ، سلۆپی، وان و دەرسیم کۆبوونەوە دەکرێت.