تەژەئە داوای پاراستنی ئیرادەی ژنانی کرد

تەژەئە لە بەیاننامەکەدا سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤر و بێرەجوک داوای لە ژنان کرد ئیرادەی خۆیان بپارێزن و پێکەوە دژی سیاسەتەکانی دژە ژن بوەستن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد  "تەژەئە" سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤری ئاگری، بێرەجوکی ڕەحاو ئەڤیسکا ئیلح، بەیاننامەی نووسراوی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی حکومەت دژی ڕێبازی خۆبەڕێوەبەری بۆ ئازادی ژنان لە چوارچێوەی هێرشەکانی سیاسەتی جەنگدا کە پێش هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

 

"سیاسەتی هەڕەشەئامێزی ئەنجامدا"

 تەژەئە ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا بیرۆکەی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان وەک بنەما وەرگیرا، و کار بۆ مۆدێلێکی شارەوانی ئازادی ژنان و لایەنگری سۆسیالیزم دەستیپێکرد و وتی: لە پلەی یەکەمدا خیانەت لە ژنان، دەنگدەرانی کوردستان کرا، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاڤکەڤری ئاگری، بێرەجوکی ڕەحا و شارۆچکەی ئاڤیسکی ئیلیح خیانەتیان لە دەنگدەرانی کوردستانیان کرد، بە تایبەت ئەوەی ئاڤکەڤر کە بە بانگەوازی دەسەڵات چووە سەر هێڵی خیانەت، سیستمی ژنان دانەمەزرا و سیاسەتی هەڕەشەئامێزی لە دژی هاوسەرۆکی شارەوانیمان و بنەماڵەکەی ئەنجامدا.

 

"هێرشەکە خزمەت بە فاشیست دەکات"

ژنان ساڵانێکە دژی سیستمی پیاوسالاری خەبات دەکەن و دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە، زیاتر خۆمان ڕێکدەخەین بەرامبەر هێرشەکانی سەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، لەدژی دوژمنایەتی بەرامبەر کورد تێدەکۆشین، ئێمە دەستکەوتەکانمان ناکەین بە قوربانی بۆ حیساباتی هەرزان، لە ڕێگەی بونیادنانی ژیانێکی ئازاددا، داوا لە ژنان دەکەین دژی سیاسەتە دوژمنکارانەی حکومەت کۆببنەوە.