لە پێناو کۆتایهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە چالاکوانان خۆپیشاندانیان کرد
زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فێمینیستەکان داوای خۆپیشاندانیان کردووە لە سەرانسەری جیهان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەدەنی لە غەززە و داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەن.

بەیروت-
زۆرێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فێمینیست داوایان کردووە بە ملیۆنان کەس خۆپیشاندان لە سەرانسەری جیهاندا ڕێکبخەن، بۆ کۆتاییهێنان بە جینۆساید و ئەشکەنجەدان، ڕاگرتنی ئاگر و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ، زۆرێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوە مافی مرۆڤ و فێمینیستەکان ڕێپێوان بۆ بارودۆخی مرۆیی غەززە دەستپێکرد، ڕێکخەرانی بزووتنەوەی جیهانی ئاماژەیان بەوەدا، غەززە ڕووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە، نەخۆشخانەکانی گەمارۆدراون، ئەم دۆخە ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە دوو ملیۆن فەڵەستینی لە کەرتی غەززەی تێکداوە.
دەسەڵاتداران جەختیان لەوە کردەوەتەوە کە، لە ئێستاوە تەواوی هێزی خۆیان نیشان دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کۆتایی هێنان بە گەمارۆدانی سەر غەززە، داوایانکرد دەستبەجێ هەنگاو بنرێت.