ئیغا شیفیونتیک سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی میامی

ئیغا شیفیونتیک لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ببێتە دووەم یاریزان کە زیاتر لە جارێک نازناوی تێنسی سەرزەوی ئیندیان وێڵز و میامی ئۆپن بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە لیندا نۆسکۆڤای چیکی بردەوە، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی میامی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی میامی ئۆپن بە ١٠٠٠ خاڵ، ئیغا شیفیونتیک پۆڵۆنی ڕووبەڕووی ئیکاترینا ئەلێکساندرفای ڕووسی دەبێتەوە.

 

دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە لیندا نۆسکۆفا یاریزانی چیکی بردەوە، ئەمڕۆ ئیغا شیفیونتیک یاریزانی پلەی یەکەمی جیهانی پۆڵەندی بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی تێنسی میامی ئۆپن کە هەزار خاڵی تێدابوو سەرکەوت.

 

ئیغا شیفیونتیک توانی لە لیندا نۆسکۆفا بباتەوە کە لە پلەی ٢٦ی جیهاندایە، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە (٦-٧)، (٦-٤)، (٦-٤) شکستی پێهێنا، لە قۆناغی چوارەمیشدا ڕووبەڕووی یاریزانی ڕووسی دەبێتەوە ئیکاترینا ئەلێکساندرفا.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢ ئیغا شیفیونتیک نازناوی تێنسی ئیندیان وێڵز و میامی ئۆپن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستهێنا، ئەمساڵیش بەدوای نازناوەکەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ستیفی گرافی ئەڵمانی خانەنشینکراوەوە بکات، کە تاکە کەسە پێشتر زیاتر لە جارێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

 

بەگوێرەی ژمارەکانی ئۆپتا، ئیغا شیفیونتیک ١٠٠یاریدا ٨١ەمین سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکانی ١٠٠٠ خاڵدا بەدەستهێناوە، لەو کاتەوەی پاڵەوانێتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیپێکردووە، بەو پێیەی هیچ یاریزانێک لە یەکەم یاریدا ژمارەیەکی زیاتر سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە جگە لە سيرينا ويليامز.