توێژەران لە ڕێگای چاوەوە کێشە دەروونیەکانی منداڵان دیاری دەکەن
توێژەران سەلماندوویانە دەتواندرێت لە ڕێگای سەرنجدان لە چاوی منداڵان نەخۆشییە دەروونیەکانی منداڵان دەستنیشان بکرێت بەتایبەت پشێوی و دڵەڕاوکێ، ناتەواویی دوو جەمسەری، ناتەواویی کەمی سەرنجەکان و ئۆتیزم
ناوەندی هەواڵ
هەندێک کات مامەڵەی کەسی بەرامبەر یاخود سەیرکردنی چاوەکانی، ئەو کارانەی دەیکات ئەتگەیەنێتە ئەو بڕوایەی ئەم کەسە تەندروستە یاخود نا، ئەمە بۆ منداڵانیش ڕاستە و دەتواندرێت لە ڕێگای چاودێریکردی مامەڵە و ئەو کردارانەی ئەنجامی دەدات تێبگەیت لەوەی منداڵەکەت نەخۆشی دەروونی هەیە یاخود نا.
پشێوی و دڵەڕاوکێ
کۆمەڵەی تەندورستی دەروونی منداڵان، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ی پڕۆفیسۆرێکی درەروونناسی زانکۆی کالیفۆرنیایان بڵاوکردەوە کە تیایدا هەوڵیاندابوو لە ڕێگای چاوی منداڵانەوە هەست بە گیرو گرفتەکانیان بکرێت.
توێژەران ٨٢ منداڵی تەمەن ٩ تا ١٣ساڵیان تاقیکردەوە لە ڕێگای چاویانەوە بۆ ئەوەی بزانن منداڵان سەرنجەکانیان چۆنە و چی ڕایاندەکێشێت، بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم کار کە ئەنجامیان دا پیشاندانی وێنەی ترسناک بوو بۆ ئەوەی شێوازی مامەڵەی منداڵان و دڵەڕاوکێیان بەدی بکەن لەوکاتەی دەترسن.
لەمەوە بۆیان دەرکەوت منداڵان زیاتر سەیری دیمەنێکی ترسناک دەکەن وەک لە دیمەنێکی ئاسایی، هەندێک لە منداڵەکان لە کاتی توێژینەوەکەدا ئەوەیان سەلماند کە بە بینینی دیمەنی ترسان توشی دڵەڕاوکێ و ترس دەبن.
ناتەواویی دوو جەمسەری
مێدسکەیپ، ئەنجامی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە کە پڕۆفیسۆرانی زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامیاندابوو، توێژینەوەکە باسی لە کێشەکانی دەروونی منداڵآنی دەکرد کە لە چاویانەوە دەتواندرێت هەستی پێبکرێت وەک نەخۆشییەکانی "دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، نەخۆشی دوو جەمسەری و شیزۆفرینیا"
نەخۆشی "سترابیسمۆس"یەکێکە لە کێشە هەرە باوەکانی چاوی منداڵان حاڵەتێکە تیایدا تێڕوانینی چاوی منداڵەکە ناتەواوە و ملیۆنان کەس لە جیهاندا توشی دەبن.
بۆ ئەم توێژینەوەیە توێژەران ١٢ملیۆن منداڵی ڕەگەز جیاواز لە جوگرافیای جیاوازەوە وەرگرت، بۆ ئەوەی دەروونی منداڵا لە ڕێگای چاویانەوە دیاری بکەن، بۆیان دەرکەوت هەر منداڵێک نەخۆشی سترابیسمۆس هەبێت کەواتە یەکێک لە کێشەکانی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ئالوودەبوون، دوو جەمسەریی و نەخۆشی شیزۆفرینیا تیادایە چونکە ئەو نەخۆشییە پەیوەندی بەم کێشە درەوونیانەوە هەیە.
ئۆتیزم
پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی دەروونی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٣ دا گەیشتە یەکەم نیشانەی ئۆتیزم لە منداڵاندا، هەوڵیان دەدا هۆکاری ئۆتیزم دەستنیشان بکەن، بەدوای هۆکارە سەرەتاییەکانیدا دەگەڕان، بۆ ئەم مەبەستەش منداڵانیان کرد بە دوو گروپەوە گروپێک کە مەترسیان لەسەر ئۆتیزم هەیە گروپێکی دیکە مەترسیان لەسەری نییە.
بۆیان دەرکەوت منداڵای ئاسای لە دوو مانگی سەرەتای تەمەنی تا ٦ مانگ سەرج دەخاتە سەر چاوی کەسانی دەرووبەر و بەتایبەت دایکی بەڵام منداڵانی ئۆتیزم بەوجۆرە نین و سەرنج ناخەنە سەر چاوی مرۆڤ و کەسانی دەوروبەریان، بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانە بە مەبەست خۆیان لە تەماشاکردنی چاوی ئەوانی تر بەدوور ناگرن بەڵکو پەیوەندی کۆمەڵایەتیان لاوازە و لە زمانی چاو تێناگەن.
ناتەواویی کەمی سەرنجەکان
لە ساڵی ٢٠٢٢ گۆڤاری دەروونی منداڵان و گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان سەرنجی منداڵان بۆ چاوی ئەوانی تر و نیشانەکانی ADHD ی بڵاوکردەوە، توێژەران ٨٢ منداڵیان تاقیکردەوە کە تەمەنیان لە نێوان ٨ بۆ ١٣ ساڵ دەبوو، لە ٪٤٠یان نەخۆشی ADHD واتە ناتەواوی لە سەرجداندا هەبوو.
لە توێژینەوەکاندا بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانەی نەخۆشی کەمی سەرنجدانیان هەیە بە شێوەیەکی گشتی لە کاتی سەیرکردندا تەماشای چاوی کەسانەی بەرامبەر ناکەن بەڵکو تەماشای بەشەکانی دیکەی جەستە و دەموچاو دەکەن.