تورکیا، سزای زیندانی بەسەر ١٧ ژندا دەسەپێنێت

لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانێکی ژنان دەسەڵاتدارانی تورکیا تۆمەتی زیاتریان بۆ ئەو ژنانە دروست کرد، لەپێناو دەستگیرکردنیان و زیندانیکردنیان.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕۆژی ٢٣ی ئاب، سزای زیندانیکردنیان بەسەر ١٧ ژندا سەپاند کە بەشداریان لە ڕێپێوانێکی ژنان کردبوو لە مەیدانی تەقسیمی ئیستەنبوڵ، ئەو ژنانە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار و بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی نایاسایی و ڕێکخستنی دژ بە حکومەت سزا دراون کە ٢ بۆ ٨ مانگە.

 

هەروەها ئەو ژنانە بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە "ڕێپێوانی شەوانی ژنان" کە لە ڕۆژی جیهانی ژنان، ٨ی مارسی ئەمساڵ لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، دەستگیرکراون.

ئەو ژنانە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەبەردەم دەهەمین دادگا دادگای دەکرێن.

 

ت.پ