تورکیا لە کۆتایی پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدایە

ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکرد تورکیا لە ڕیزبەندی ١٥٨-ەمینە لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا.

ناوەندی هەواڵ

 

تورکیا لە چوارچێوەی "ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری" کە لە ٢٤ی تەمووز لە لایەن پەیامنێرانی بێسنوورەوە ڕێکخرابوو، لە ناو ١٨٠ وڵاتدا پلەی ١٥٨ی بەدەستهێنا، نەرویج لە پلەی یەکەمی پێوەرەکەدا هاتووە و وڵاتی ئێریتریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دوایین پلەی بەدەستهێنا.

 

بەپێی ئاماری دامەزراوەی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی تورکیا، ١٣ ڕۆژنامەنووس لە زینداندان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٢١٩ ڕۆژنامەنووس دەرکەوتووە کە مافەکانیان پێشێل کراوە.

 

٩٥ لەو پێشێلکاریانەی کە لە ٤٣% پێکدەهێنن لە پۆلی "هەڕەشە و بەئامانجکردن و توندوتیژی زارەکی"دان، لە ٦ مانگی ڕابردوودا ٨٥ پێشێلکاری مافەکانی دژ بە ڕۆژنامەنوسان لە پۆلی "دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن و لێپێچینەوەدان و توندوتیژی"دان، لانیکەم ٢٥ لە پێشێلکارییەکانی مافەکان وەک "توندوتیژی جەستەیی" تۆمارکراون.

 

سزاکە سەپێندرا

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا لە ماوەی لانیکەم ٨٠ دانیشتندا زیاتر لە ١١٠ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، ڕۆژنامەنووسان لە کۆی ٨٠ دانیشتنەکەدا تەنیا لە ١٥ دانیشتندا بێتاوان دەرچوون، ١٦ ڕۆژنامەنووس سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا، دادگاییکردنی ٥٨ ڕۆژنامەنووسیش بۆ ڕۆژێک دواخراوە، لە ٪٣٩ی کەیسەکاندا ڕۆژنامەنووسان بە "ئەندامێتی ڕێکخراو" یان "پڕوپاگەندەی ڕێکخراو" تۆمەتبار کراون.

 

بەپێی داتاکانی IPI، لە نێوان مانگی یەک تا تەمووزی ٢٠٢٤، ١٤١ ڕۆژنامە و ماڵپەڕی هەواڵ لەلایەن دەزگای ڕیکلامی ڕۆژنامەوانی BİKەوە قەدەغە کراون، بە گشتی ٥٠٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لەو دامەزراوانە ڕاگەیەندرا، هەروەها ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە ڕاپۆرتی چاودێری میدیای تۆڕی پەیوەندیی سەربەخۆ لە مانگەکانی نیسان و حوزەیران بە بڕی ٢٩ ملیۆن و ٢٠٥ هەزار و ٦٢٥ لیرە سزای مادیی ڕێکخراوەکانی میدیایی سەپاند.