"توندوتیژی دژی ژنان قەیرانێکی نەتەوەییە"

ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆک وەزیری ئوسترالیا دوای خۆپیشاندانەکانی زۆرێک لە شارە گەورەکان وتی: توندوتیژی دژ بە ژنان " قەیرانێکی نەتەوەییە" و دەبێت هەموو بەرپرسیارێتییەکانمان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی جێبەجێ بکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی وڵاتەکەدا چەندین ڕێوشوێنی ڕاگەیاندو وتی: بۆ ئەوەی ئەم توندوتیژییە نەهێڵین، دەبێت هەموو بەرپرسیارێتییەکانمان جێبەجێ بکەین.

 

هەر چوار ڕۆژ جارێک ژنێک گیان لەدەست دەدات

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٨ ژن بەهۆی توندوتیژی لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە، واتە هەر 4 ڕۆژ جارێک یەک ژن گیان لەدەست دەدات، لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٤ ژن کوژرابوون.

 

هەفتەی ڕابردوو زیانبەرکەوتووانی توندوتیژی و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانەی کە یارمەتییان دەدەن خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ داواکردنی یاسای توندتر.

 

یەکێک لەو گیان لەدەستدانەی لەناو کەسانەی کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٦ ملیۆن کەسە، گیان لەدەستدانی دایکێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی مۆلی تیسهێرستی بوو. پێدەچێت هاوژینەکەی کوشتبێتی، تاوانبار جگە لە تاوانەکانی دیکەی وەک دەستدرێژی زایەندی، هەراسانکردن و هەڕەشەکردن، ئازادکرا.

 

ئەمریکا و ئەرجەنتین و تورکیا لە ناو ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەکرێت

بەپێی زانیارییە نوێیەکانی دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣،  ٣٤ ژن لەلایەن هاوژینەکانی پێشوویانەوە کوژراون، ئەمەش بە ڕێژەی ٢٨% زیادی کردووە بە بەراورد بە ماوەی پێشوو.

 

بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠١٩، ئەمریکا و ئەرجەنتین و تورکیا لە ناو ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین توندوتیژییان تێدایە.