توندوتیژی ٪٢١.٧ زیادی کردووە
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، لە ساڵی ٢٠٢١دا توندوتیژیەکان ٪٢١.٧ بەراورد بە ٢٠٢٠ زیادی کردووە، زیاتر لە ١٢ هەزار پەیوەندیش بە هێڵی گەرمی ١١٩ کراوە.

سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆی ساڵی ٢٠٢١ توندوتیژییەکانی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئامارەکە، لە کۆی ساڵی ٢٠٢١دا ١٣ هەزار و ٥٨٤ توندوتیژی تۆمارکراوە، کە ٢٤ کوشتن، ٦٢ خۆکوشتن، ٨٦ خۆسوتان، ١٥٣ دەستدرێژی سێکسی، ١٣ هەزار و ٢٥٩ سکاڵا تۆمارکراوە.
لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٠ هەزار و ٦٢٥ توندوتیژی بووە، کە ٢٥ کوشتن، ٣٨ خۆکوشتن، ٦٧ خۆسوتان، ١٢٥ دەستدرێژی سێکسی، ١٠ هەزار و ٣٧٠ سکاڵا تۆمارکردن بووە.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن، توندوتیژییەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا بەراورد بە ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٪٢١.٧ زیادی کردووە.
لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆی گشتی ١٢ هەزار و ٣٦٩ پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە کراوە، لە هەولێر پێنج هەزار و ٣٦٢، لە سلێمانی چوار هەزار و ٦٤٨، لە دهۆک دوو هەزار و ٣٥٩ پەیوەندی کراوە.
ت.پ