تەڤگەری ئازادی دژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆی خستەڕوو

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ سەر کامپی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان و پێیوایە، کە ئەو هێرشانە سەلمێنەری ئەوەن کە ‘دەوڵەتی تورک ئیرادەی ئازاد قبوڵ ناکات’ جەختیش دەکەنەوە، کە پێویستە سنوور بۆ هێرشە فاشیزمییەکانی ئەردۆغان دابنێرێت.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ سەر کامپی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان و پێیوایە، کە ئەو هێرشانە سەلمێنەری ئەوەن کە ‘دەوڵەتی تورک ئیرادەی ئازاد قبوڵ ناکات’ جەختیش دەکەنەوە، کە پێویستە سنوور بۆ هێرشە فاشیزمییەکانی ئەردۆغان دابنێرێت.

سلێمانی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانیان، لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ کامپی مەخمور، شەنگال و شارۆچکەی دێرک لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

 

محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابینن و نابیستن کە تورکیای فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئەردۆغانی خوێنڕێژ، بە هەموو توانای دڕندایەتی و وەحشیانەی خۆیەوە، هێرش دەکاتە سەر شەنگال و کەمپی دانپێدانراوی پەنابەرانی کوردانی باکوری وڵات لە مەخمور، کە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندان، هەمان شەو هێرش دەکاتە سەر دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج و ڕای گشتییش بێدەنگن.

 

هەروەک لە بەیاننامەکەی تەڤگەردا هاتووە، ئەو هێرشانە ئاماژەی ئەوەن، کە دەوڵەتی تورک ئیرادەی ئازادی لە هیچ شوێنێک پەسەند ناکەن و دەڵێت: لە سایەی سیاسەتی لاڵانەوەی دەوڵەتی عێراق و کۆیلایەتی بە کرێگیراوانی ناوخۆییدا، ئەم هێرشانە دوایینجار نابێت، بۆیە ئێمە ڕوومان لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و ڕایگشتی جیهانی و ئازادیخوازان دەکەین، پێویستە بەزووترین کات سنوور بۆ هێرشە فاشیزم و ڕەگەزپەرستییەکانی ئەردۆغان دابنرێت.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ژینۆ ڕەشید، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان وتارێکی قسەیکرد و وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، داوای کرد، “ژنان بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن لە ئاست شەهیدکرن و بریندارکردنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە”.