تریفە حاجی ڕەسول وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی شارەدێی سەروچاوە دەستبەکاربوو
تریفە حاجی ڕەسول، بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی شارەدێی سەروچاوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستبەکاربوو.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٩ی ئاب، ئاڵوگۆر لە چوار پۆستی سەرۆکی شارەوانی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کرا، یەکێک لەوانە سەرۆکایەتی شارەوانی شارەدێی سەروچاوەی سەربە شاڕۆچکەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین بوو.
ئاڵوگۆڕەکان بە نووسراوی فەرمی کراوە و تێیدا تریفە حاجی ڕەسول، وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی شارەدێی سەروچاوە دیاریی کراوە.
تریفە حاجی ڕەسول دەستیکرد بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا.