تەرمی زەینەب ئۆزکان لە شرناخ بە خاک سپێردرا
زەینەب ئۆزکان، ئەندامی یەژاستار کە لە شەڕی چیای ماوا گیانی لەدەستدا، لە ناوچەی باسا بە خاک سپێردرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240622-yja-star-jpg2afb6e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
زەینەب ئۆزکان، ئەندامی یەژا ستار لە ١٨ی حوزەیران لە شەڕی چیای ماوا لەحەسەنکێفی ئیلیح گیانی لەدەستدا، دوێنێ خێزانەکە توێکاریان بۆ تەرمی کچەکەیان لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی ئیلیح کردو وەریانگرتەوە و بردیانە گوندی بانە سەر بە بەسا لە شرناخ.
تەرمی زەینەب ئۆزکان لە لایەن سەربازەکانەوە بە شێوەیەکی گەمارۆ برایە گۆڕستانی گوندەکە، بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر و ئەندامانی خێزانەکەی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
تەرمی زەینەب ئۆزکان بە لاواندنەوە بە خاک سپێردرا.