تەرمی ژنێک لە ڕووباری دێرەلوک دۆزرایەوە

ئێوارەی ١٣ی ئایار، تەرمی ژنێک لەڕووباری دێرەلووکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژن کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بووەتە هەواڵی ڕۆژانەو ئێوارەی دوێنێ لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوەو دەستبەجی پۆلیس لە دۆزینەوەی تەرمەکە ئاگادار کرایەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان تەمەنى ژنەکە لەدەوری ٣٠  ساڵدایە و لە ڕووباری دێرەلووکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.

 

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووەو تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ناسنامەى ژنەکەو ڕووداوەکە نەخراوەتەڕوو.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی نیسان ٢٠ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون یاخود بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە مانگی ئایاردا بەهۆی فشار و هەڕەشەکردن لێی لەلایەن پیاوێکەوە، لەمیس فەهد فازلی ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هەروەها لە ١٢ی ئایار ژنێکی گەنج لە زاخۆ لەلایەن براکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.