تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە، خەڵکی شەنگالە و لە کامپی دۆمیز ژیاوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240219-dhok-jpg597709-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمرۆ ١٩ی شوبات، هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆک ئاگاداركراونه‌ته‌وه له بونی ته‌رمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كه ده‌رهێندراوه‌و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و ژنه خەڵکی شنگالە و لە کامپی دۆمیز ژیاوە.
هێشتا دیارنییه كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه چی بووەو تا ئێستا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی یان پۆلیسی پارێزگاکە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕووداوەکە نەخراوەتەڕوو.