تەرمی ژن و منداڵێکی کۆچبەر دۆزرایەوە

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، کە تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان دۆراوەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری تەواو لەبارەیانەوە بەردەست نییە. ناوەندی هەواڵ

 


دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، کە تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان دۆراوەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری تەواو لەبارەیانەوە بەردەست نییە، ئەمڕۆش تەرمی منداڵێکی دیکە دۆراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە ڕۆژی پێنج شەممە لە لایەن پۆلیسی یۆنان لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس تەرمی ژنێک و منداڵێک دۆزراوەتەوە،بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ دەبێت و باڵای نزیکی ١٦٠ سانتیمەتر دەبێت، منداڵەکەش تەمەنی ١٠ بۆ ١٣ ساڵ دەبێت و باڵانی ١٥٠ سانیمەتر دەبێت.

 

هەروەها ئەمڕۆش تەرمی منداڵێکی دیکە دۆراوەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری تەواو بڵاونەکراوەتەوە.

 

بەپێی زانیاریەکانی ئەو دەزگایە پێشبینی دەکرێت تەرمی ئەو ژن و منداڵە هی ئەو یەختە بێت کە ڕۆژی ٢١ کانونی یەکەم لە دوورگەی سانتۆرینی نقوم بوو، کە زۆرینەیان لە کورد پێکهاتبوون.