تەرمی منداڵێک کە تەنها ئێسک و پروسکە لە هەولێر دۆزرایەوە
پۆلیسی هەولێر تەرمی منداڵێکی دۆزیووەتەوە کە تەنها لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک پێکهاتووە.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٢ی شوبات هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک)کاتژمێر ٦ بەیانی دوای گەڕانیکی ووردو چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە کە پێکهاتبوو لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە شوناسنامەی مندالەکە .
گومان دەکرێت ئەو تەرمە دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بێت کە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بەهۆی دروستبوونی لافاو لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، دانەر بیسەروشوێن بوو.