ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچە سنورییەکانی هەرێم بۆردومان دەکات
لە بەیانیی ئەمڕۆوە، ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان و تۆپباران دەکات.

ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی کرد، ئەمڕۆ بۆ هەشتەم ڕۆژە کە هێرشەکان لە ڕێگەی بۆردومان و تۆپبارانەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەم لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئێران بۆردومانی گوندی وەردێی لە سنوری شارۆچکەی چۆمان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتووە و تەواوی گوندەکە چۆڵکراوە و هاوڵاتیانی گوندەکە بەرەو چۆمان بەڕێكەوتوون.
دوای بۆردومانەکە ئێران تا ئێستاش بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەکە تۆپباران دەکات.