تەندروستی جیهانی: ئیسرائیل ڕێگری لە تیمەکانی فریاگوزاری دەکات بچنە غەززە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بڕیاری ئیسرائیل جێگەی قبوڵ کردن نییە کە ڕێگری لە تیمەکانی فریاگوزاریی دەکات بچنە غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی "WHO" لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس سەبارەت بە قەدەغەکردنی چوونی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

تێدرۆس ئەدهانۆم ڕایگەیاند، بڕیاری ئیسرائیل جێگەی قبوڵ کردن نییە کە تیمەکانی کارکردن و فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە قەدەغە کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە وەک ڕێکخراوێکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دامەزراوە، بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و خۆشگوزەرانی فەڵەستینییەکان و زیاتر لە ٧٠ ساڵە ئەم کارە دەکات.