تل تەمر بە گیانی هاودەنگی پێشوازی لە کۆچبەرانی شەهبا دەکات

گوڵیخان سۆفی، بەرێوەبەری کۆمیتەی شانەی قەیرانەکان ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە پێشوازیکردن و جێگیرکردنی کۆچبەرانی شەهباو تل ڕەفعەت.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-دوای هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ سەر تل ڕەفعەت و شەهبا، سەدان دانیشتووی تل ڕەفعەت و عەفرینی کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕوویان لە شەهبا کردبوو، ئاوارە بوون، ھەرێمی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشوازی لە زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کۆچبەری شەھبا و تل ڕەفعەت کرد.

 

لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری، شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە دەستیکردووە بە پێشوازیکردن لە ژمارەیەک خێزانی کۆچبەری خەڵکی شەهباو تل ڕەفعەت، گوڵیخان سۆفی، بەڕێوەبەری کۆمیتەی شانەی قەیرانەکان و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شار کە هاوکات چاودێری دۆخی کۆچبەران دەکات، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"ئاشوورییەکان بە گوند و ماڵەکانیان پێشوازی لە کۆچبەران دەکەن"

گوڵیخان سۆفی ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای بانگەوازی کۆچبەران کۆمیتەیەکی شانەی قەیرانەکان پێکهێندراوە، هەروەها باسی لە ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە کۆچبەران کردو وتی: چەند ڕۆژێکە خانوو ئامادە دەکەین بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران، ئەو خانووانەی کە ئامادە دەکرێن لە گوندەکانی ئاشووریانە، بۆیە لەم بابەتەدا گەلی ئاشوور زۆر یارمەتیدەر بوون لە پێشوازیکردن لە کۆچبەرانی شەهبا تل ڕەفعەت و عەفرین بە هەمان شێوە، بەو پێیەی چەند ساڵێکە خانووەکان چۆڵن و خەڵکەکەی خۆیان ئاوارە بوون، بەپێی پێویستی نۆژەن دەکرێنەوە.

 

چوار گوند ئامادە دەرکێت

گوڵیخان سۆفی ئاماژەی بەوەکرد، ٦ خێزانیان نیشتەجێ کردۆتەوە و وتی: جگە لە نیشتەجێکردنی کۆچبەران، ئەو هاوکارییانەی لە خەڵک کۆدەکرێنەوە بەسەریاندا دابەش دەکرێن، هێشتا خێزان هەن کە دێنە تیل تەمیر، ئەوان لە ڕێگادان. ٤ گوندیان بۆ ئامادە کراوە و هەر چواریان گوندی ئاشوورین؛ بریتیە لە تل بەلوا و تل باز و ئەبو تینا و تل جزیر، لە گوندی تل بەلوا تەنها ٣١ خانوو و دوو خوێندنگە ئامادە کراون، جگە لەوەش دەزگای وزە دەستیکردووە بە کاری کێشانی کێبڵەکان بۆ ئەوەی کۆچبەران لە تاریکیدا نەمێننەوە.

 

"هێرشکردن ڕێگریمان لێناکات و گەلەکەمان لەباوەش دەگرین"

گوڵیخان سۆفی ئاماژەی بەوەکرد، گەل بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆچبەران نیشان دەدەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەسەر بانگەوازی کۆچبەران، گەل دەچنە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاکان و پێشوازی لە کۆچبەران دەکەن، هەرچەندە ئەم شارە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەبێتەوە، بەڵام ئەمە ڕێگری ناکات لە باوەشگرتنی دانیشتووانە کۆچبەرەکانی، لە تەڤگەرو ئامادەکارییەکانی خەڵکدا، ئێستا ئەوە دەردەبڕدرێت کە جگە لە ڕێگای بەرخۆدان و یەکگرتوویی هیچ ڕێگایەکی تر نییە.

"شوێنەکەیان چادر نییە بەڵکو ماڵە"

 

گوڵیخان سۆفی ئاماژەی بە کردنەوەی چادرەکان کردو وتی: لەماوەی ئەم کۆچکردنەدا هەوڵدەدەین خێمە نەکرێنەوە بۆ جێگیرکردنی کۆچبەران. بۆیە لە ماڵەکاندا جێیان دەکەینەوە، ئەگەر داوا بکرێت، لە ماڵەکانی خۆمانیشدا جێیان دەکەینەوە، ئێستا چادر نین و بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆچوونی گەلەو بەم گەرمییە خەڵک پێشوازی لە خەڵکە کۆچبەرەکانیان دەکەن.