"تێکۆشانی ڕێکخراو یەکێکە لەو پێوەرانەی کە ڕێگای ئازادی ژنان مسۆگەر دەکات"

ئەو چالاکوانانەی کە بەشدارییان لە کۆنفڕانسی فێمێنیستی هەرێمی ١٨-١٩ی ئابدا کرد جەختیان لەوە کردەوە کە خەباتی ڕێکخراو یەکێکە لەو پێوەرانەی کە ڕێگای ئازادی ژنان مسۆگەر دەکات.

زهور مەشریقی

تونس- ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان بەشدارییان لە کۆنفرانسی فێمێنیستی هەرێمیدا کرد لەسەر گرنگی خەباتی ئازادی ژنان و شوێنکەوتنی نموونەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بیرکردنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی خەبات بۆ ئازادی و ژیان.

فێمێنیستەکان کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە هەوڵ دەدەن ڕیزەکانی نێوان ژنانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکبخەن و لە ڕێگەی دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی فشار بخەنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد.

 

ئەنجامی کۆنفڕانسەکە گرنگی هەوڵی بڵاوکردنەوەی بیری ڕێبەری گەلی کوردە

سەوسەن شۆمان، ڕێکخەری دەستپێشخەری نون کە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کردووە وتی: دەستپێشخەرییە نوێیەکە  لە لوبنان سەرچاوەی گرتووە و کۆمەڵێک ژنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەخۆ دەگرێت و ئامانجی فشارخستنە سەر دەزگا نێودەوڵەتییەکان و دادگای نێودەوڵەتیە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان.

جەختی لەوە کردەوە کە ناساندنی بیری ڕێبەری گەلی کورد دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕای گشتی کاریگەر لەو وڵاتانەی کە بڕیاری ئازادکردنی ڕێبەریان هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجامەکان و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە جەختیان لەسەر گرنگی هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە و فراوانکردنی دەستپێشخەرییەکە کردووە بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە ئەزموونی ژنانی کورد وەربگرن.

ڕوونیکردەوە کە بەرزکردنەوەی پرسی بەشداریکردنی ژنان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی ڕێگای گۆڕانکارییە سیاسییەکان بەگشتی و دانوستانەکانی ئاشتی بەتایبەتی لە چوارچێوەی خەباتی ژناندا دێت کە لە باکووری ئەفریقاوە دەستیپێکرد تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  لەوانەیە دیارترین تێکۆشان بێت کە لەلایەن ژنانی کوردەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، مێژوو شایەتی بۆ ئیرادەی ئەوان و بوێرییان دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی و سەختییەکانی بەدواداچوون بۆ دادپەروەری و یەکسانی.

 

 

"سەرهەڵدانی ڕێبەری گەلی گەلی کورد ڕێگاو ئامڕازی چارەسەرە"

ڕوجیان حوسێن، چالاکوانێکی فێمێنیستی لە بواری جێندەر کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەشداری کردووە وتی: گەشەکردن و ئازادکردنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە میکانیزمێک بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و بناغەیەک بۆ ئازادکردنی هۆشیاری کە لەلایەن ڕژێمە هەژموونییەکانەوە سەپێندراوە، سەرەڕای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی فێمێنیستی و سۆسیالیستی و شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری جیهاندا، کێشەی ئازادی ژنان دوایین شتێکە کە بیری لێبکرێتەوە.

جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشکەشکردنی کێشەکانی ژنان و پەیوەندییەکانیان بە ئازادی، ڕێگا و ئامرازەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و کێشەی کۆمەڵایەتی سەریان هەڵداوە، کە پێشتر لە مێژووی ژناندا ڕووی نەداوە و چەندین ساڵ کارکردنی سەخت و هەر هەنگاوێکی پەرەپێدانی پرۆژەیەکی سەربەخۆ و پلانێکی ستراتیژی پشت بە کەلەپووری هەزاران ساڵ دەبەستێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادی بەبێ ڕێکخراوی فێمێنیستی ناتواندرێت بەدەست بهێنرێت: پێویستە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ هەبێت بۆ ژنان تا ببنە خۆیان و خۆیان دەرببڕن، بەبێ ئەوەی ئەوە موڵکی باوک و برا یان کوڕەکەی بێت، لەم قۆناغەدا پێویستە بە تایبەتی بیر بکەینەوە کە ئەوەی بەسەر ژناندا دێت لە هەرکوێیەک بن و ڕووبەڕووی دەبنەوە هەموومان دەگرێتەوە، لەگەڵ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی یەکگرتووی ژنان کە هەست و بیرکردنەوە و چارەسەرەکانمان یەکبخات.