تێکۆشانی "دادپەروەری" ٣٤٧ ڕۆژە بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٧ ڕۆژە ئێشکگری "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی، و ئاشتی و سەقامگیریی ئابووری نابێت". ڕحا

بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٣٤٧ ڕۆژە ئێشکگری "دادپەروەری" دەکەن وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی، و ئاشتی و سەقامگیریی ئابووری نابێت".

ڕحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان نووسیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت، ئەوا باوەڕیی و ئاشتی و سەقامگیرییەکی ئابووری نابێت هەتا دادپەروەری بێتەدی ئەم لافیتە لەبەردەم دادگای ئورفا لانادرێت، #BêdengnebeNetirseFêrnebe".