TJA: سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەت قبوڵ ناکەین

TJA دەربارەی خەلیل گونەش، عەبدولرەزاق شوەیور و غەریبە گەزەر، ئەو زیندانییە نەخۆشانەی کە بە گومانەوە لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: " "ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنانی کورد سیاسەتی شەڕی تایبەتی پیاوانی دەوڵەت قبوڵ ناکەین".

ناوەندی هەواڵ

تەڤگەری ژنانی ئازاد لێدوانێکی نوسراوی سەبارەت بە زیندانییە نەخۆشەکان بڵاوکردەوە کە لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەوڵەتی پیاو ساڵانێکە دژی ژنانی کورد بووە، گەلی کورد بە تایبەتی زیندانیانی ناو زیندانەکان سیاسەتی شەڕی تایبەت پەیڕەو دەکەن و وتیان: "لە زیندانەکاندا لە کەسایەتی گەلی کورد و ژناندا هەوڵ دەدەن گەلی کورد بترسێنن و ئیرادەی کورد بشکێنن لەم هەفتەیەدا لە ئەنجامی سیاسەتی شەڕی تایبەت دژ بە زیندانیانی نەخۆش سێ هەڤاڵمان شەهید بوون".

"تا کۆتایی بەرهەڵستی دەکەین"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ڕایدەگەیەنین کە تا کۆتایی ئەم سیاسەتە و شەڕی تایبەتە بە فراوانکردنی تێکۆشانمان بۆ ڕاستی و ئازادی  بەتایبەتی بەرهەڵستی زیندانەکان، ناسنامەی ژن و زمان و کلتور و ئاو و خاک و هەموو بەها کۆمەڵایەتیەکانیان بپارێزن لەسەر ئەم بنەمایە بە ڕێزو سوپاسەوە یادی هەڤاڵانمان غەریبە گەزەر و هالیل گونەش و عەبدولرەزاق شوەیور دەکەینەوە کە بە بەرخۆدان لە زیندانەکاندا شەهید بوون سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کورد دەکەین".