دەسەڵاتدارانی ئێران تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن

خۆپیشاندانەکان کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دوای کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتییەوە دەستیپێکرد، بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای ڕەوشی ئەمنی، دانیشتوانی شاری عەبادان لە ئیلام ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە چوونە شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر کوشتنی خوێندکار بامشاد سولەیمانی خانی، تەمەن ٢١ ساڵ دوای ئەوەی لە ٢٤ی ئایار لە زیندان ئازادکرا و چوار ڕۆژ دواتر گیانی لەدەستدا.

 

هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی شاری عەبادان بە کردنەوەی ئاگرو دروشم و سوتاندنی هێماکانی حکومەت ڕەتکردنەوەی حکومەتی ئێرانیان دەربڕی، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، دەیان کەسیان بریندار بوون و ئەوانی دیکەش دەستگیرکراون.

 

هاوڵاتیانی تاران، مەشهەد و شارەکانی دیکەش دروشمی وەک "مردن بۆ خامنەیی"، "هەموو ئەمانە خەڵکی ئەم پارێزگایە دەکوژن"، "ئێمە سزای مەرگمان ناوێت"، "ئێمە حکومەتێکمان ناوێت کە منداڵان بکوژێت"، ئاڵای خۆپیشاندانەکانیان بەرزکردەوەو ڕایانگەیاند کە گڕی ڕاپەڕینەکە ناکوژێتەوە هەتا سەرکەوتن بەدەست دەهێندرێت.