ژنە تیکۆشەرێکی حزبی شیوعی مەدالیای زیڕینی پیشکەشکرا

بە دروشمی "لە تێکۆشانی بزوتنەوەی پێشکەوتوخوازیدا ئافرەتانی شیوعی پێشەنگ بوون" ئامینە ئیسماعیلی تێکۆشەر خەڵاتکرا.

هەڵەبجە

 

دوێنێ، بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، حزبی شیوعی کوردستان لە مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید، خەڵاتی مەدالیای ئاڵتونی شکۆ و شانازی تێکۆشانی بەخشییە "ئامینە ئیسماعیل"، وەک وەفایەک لەپای ماندووبوونی چەند ساڵەی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەردەوامی لە تێکۆشاندا.

 

ئامینە ئیسماعیل دەربارەی تێکۆشانی ژنان و ڕێزلێنان لێیان ئاماژەی بەوەدا پێویستە پشتگیری ڕێکخراوەکان بکرێت، تا بتوانن پشتگیری ژنان بکەن، ئاماژەی بەوەشدا کە تەمەنی تەنها ١٢ ساڵ بووە چووەتە ڕیزی هێزەکانی حزبی شیوعی دیموکراتی کوردستان، وەک خۆی دەڵێت: بە کولە مەرگی و نانە ڕەقە خواردن بەردەوامیانداوە ئبە تێکۆشان.

 

ئامینه‌ له‌گەڵ هاوژینەکەی پێکەوە چوونەتە ڕیزی خەباتی حزبی شیوعی کوردستان، کە هەموو هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی چینی کریکاران و پاش ئەوەی کە هاوژینەکەی شەهید دەبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌‌ دایك بووه،‌ به‌ڵام كاری نهێنی ڕێکخستن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.