پەیمانگای کوردی واشنتۆن: ١١٠ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ژیانیان لەدەستداوە

لە ڕاپۆرتێکی پەیمانگای كوردی واشنتۆن ئاشكرا کراوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركیا لە دهۆك، هەولێر، نەینەوا، سلێمانی، شەنگال و كەركوك ١١٠ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و ١٨٦ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پەیمانگای کوردی واشنتۆن راپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکەکانی سیها و دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ تا مانگی ئابی ٢٠٢٢ کوژراون و برینداربوون.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هەریەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک لێبوردنی نێودەوڵەتی، هیومان ڕایتس وۆچ، تیمی نێوەندگیری مەسیحی، هەروەها ئاژانسەکانی وەک فەرەنسا ٢٤، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی عێراق، ئەلعالەم، ڕووداو، ئاژانسی هەواڵی فیرات-ANF، ڕۆژ نیوز، ئانها، کوردستان ٢٤  داتاکانیان لێوەرگیراوە، به‌پێی ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی ٢٠١٥ەوە بەهۆی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کاندا سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بریندار بوون.

 

بەپێی راپۆرتەكە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شارەكانی دهۆك، هەولێر، نەینەوا، سلێمانی، شەنگال و كەركوك، ١١٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ١٨٦ هاوڵاتی دیکە برینداربوون.