٥٧٠٠ بینا لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕووخاون

زیاتر لە ٥٧٠٠  بینا لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووخاون، ئەمەش گومانەکانی زیاتر کردووە لەوەی کە ئایا حکومەت نەیتوانیوە هەنگاوی پێویست بنێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێساکانی بیناسازی نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەی پێشنیازی خراپی بیناسازییان کردووە

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی داد لە تورکیا رایگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەی پێشنیازی خراپی بیناسازییان کردووە، ئەوەش دوای ئەو بوومەلەرزە کارەساتبارەی کە لە ٦ شوبات تووشی تورکیا و باکووری کوردستان بوو، نزیکەی ٥٠ هەزار کەس لە سەرانسەری تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بینایانەی کە بە تەواوی داڕووخاون یان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە لە دوای بوومەلەرزەکان، ٦٢٦ کەسی گومانلێکراوە، کە هەندێک لە تۆمەتبارەکان لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا پۆلیس هێشتا  بەدوای کەسانی گومان لێکراوی دیکەدا دەگەڕێت.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان زیاتر لە ٥٧٠٠  بینا لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووخاون و پرسیار لەبارەی یەکپارچەیی پێکهاتەکان لە هەندێک ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا کراوە.

 

دوای ئەو کارەساتەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە درووستبووە، کۆدەکانی بیناسازی توندتر کراون،  وەک دڵنیای و سەلامەتی بیناکان کە بەرگەی بوومەلەرزە بە گوڕی بەهێزبگرن، چونکە بەشێک لەو بینایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە داڕماون بینای مۆدێرن و سەردەمیانەن ئەمەش گومانەکانی زیاتر کردووە لەوەی کە ئایا حکومەت نەیتوانیوە هەنگاوی پێویست بنێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێساکانی بیناسازی.