تاژێ ١٥ ڕۆژ پەروەردەی زمانی کوردی بۆ ژنان کردەوە

تاژێ خولێکی پەروەردەی ١٥ ڕۆژی بۆ فێرکردنی دایکانی ئێزدی بۆ خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە دایکان بەشدارییان لە خولەکەدا کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" خولێکی ١٥ ڕۆژەی پەروەردەی بۆ دایکانی شەنگال ڕێکخست بۆ فێربوونی خوێندنەوە و نووسینی زمانی کوردی "کرمانجی"، ئەم پەروەردەیە لەلایەن دایکانەوە گرنگییەکی زۆری پێدراو زۆرێک لە دایکان بەشدارییان لە خولی پەروەردەدا کردووە بۆ فێربوونی خوێندنەوە و نووسین، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەو دایکانەی بەشدارییان کرد فێری پیتی لاتینی کرمانجی بوون.

 

ئەو دایکانەی کە بەشدارییان لە خولی پەروەردەدا کردووە داوایان لە هەموو دایکان و ژنان کرد کە زمانی دایکیان فێر بن و منداڵەکانیان فێر بکەن.

 

هەروەها خولی پەروەردەکە، ئەندامانی کۆردیناسیۆنی تاژێ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شەنگال و ئەندامانی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبردن لەخۆ دەگرێت.