تاڵیبان دوو چالاکوانی ژنی دەستگیرکرد و هێرشیان کردە سەر ژنێکی دیکەش
لە ئەفغانستان دوو چالاکوانی ژن لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکران و لە کاتی ڕۆیشتندا لەسەر شەقامەکان هێرش کرایە سەر ژنە چالاکوانێک.

لە ئەفغانستان دوو چالاکوانی ژن لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکران و لە کاتی ڕۆیشتندا لەسەر شەقامەکان هێرش کرایە سەر ژنە چالاکوانێک.
ناوەندی هەواڵ
هێرش و پێشێلکارییەکانی تاڵیبان دژی ژنان لە ئەفغانستان بەردەوامە و لە هەموو ناوچەکان ژیانی ژنان سنوردار دەکات و ئەو وڵاتەی کردووەتە شوێنێک کە خەڵک ناتوانێت تێیدا بژی، زۆرێک لە ژنانی ئەفغانی لە دژی ئەم سەپاندنە شەقامەکان بەرنادەن و دەبنە ئامانجی ئەو هێزە.
تاڵیبان بەردەوامن لەتوندوتیژیی دژ بەچالاکوانانی ژنان و دوو ژنە چالاکوان بە ناوەکانی زاریاپ و پەروانە ئیبراهیم خیلیان لە لایەن ئەندامانی تاڵیبانەوە دەستگیرکران، هەروەها چالاکوان هودا خومش لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هێرش کرایەسەر.
"تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو ژن، هەموو کەسێک شایەتحاڵە"
لە بەرامبەر لێدوانی تاڵیبان کە دەستگیرکردنی دوو ژنە چالاکوانەکەی ڕەتکردۆتەوە کەسوکاری ئەو ژنانە شایەتحاڵن و هودا خومش، وتی: "خێزانەکان دەڵێن کچەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕفێنراون، ١٠ ئەندامی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو چالاکوانی ژن و بە هیچ شێوەیەک نکۆڵی لە ڕووداوەکە ناکرێت هەموو ئەو کەسانەی لە شوقەکەن شایەتحاڵی ئەم دۆخەن" .
هۆدا خومش ئاماژەی بەوەکرد کە خۆی لەلایەن تاڵیبانەوە هێرشی کراوەتە سەر.