TAJÊ: بە زمانی دایک بخوێننەوە، بنووسن و بدوێن
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوانەی لە زمانی خۆیان دوورن لە سروشتی خۆیان و لە راستیی خۆیان دوورن دەشڵێت: "هەروەک چۆن خۆبەڕێوەبەریمان مافی ئێمەیە، خوێندنەوە بە زمانی خۆمان مافی ڕەوای ئێمەیە". شەنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوانەی لە زمانی خۆیان دوورن لە سروشتی خۆیان و لە راستیی خۆیان دوورن دەشڵێت: "هەروەک چۆن خۆبەڕێوەبەریمان مافی ئێمەیە، خوێندنەوە بە زمانی خۆمان مافی ڕەوای ئێمەیە".
شەنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیان لە هەموو گەلان پیرۆز کرد و بانگەوازیی لە هەموو خەڵکی کۆمەڵگای ئێزدی کرد کە بە زمانی خۆیان بخوێنن و قسە بکەن و بدوێن.
ڕاگەیەندراوەکە لەبەردەم ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە شەنگال لەلایەن نەسرین سمۆقی، ئەندامی دەزگای زمانی کوردی خوێندرایەوە لە سەرەتادا تیشک خرایە سەر گرنگی زمان بۆ کۆمەڵگاکان و تیایدا هاتووە: "زمان ئامرازێکی سەرەکیە بۆ دەربڕین و تێگەیشتنی خەڵک لە یەکتر، زمان بەشێکی بنەڕەتییە لە ناسنامەی مرۆڤ و ڕەنگیان، هەر نەتەوەیەک بە کلتور و زمانەکەی ناسراوە زمانی دایک ناسنامەی کۆمەڵگاکانە و ئەم ناسنامەیەش بوونی خەڵک بونیاد دەنێت زمانی دایک شەرەفی کۆمەڵگایە".
"ئەو کەسانەی کە لە زمانەکەیان دوور دەکەونەوە، لە سروشتی خۆیان دوور دەکەونەوە"
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەوانەی لە زمانەکەیان دوور دەکەونەوە لە سروشت و ڕاستی خۆیان دوور دەکەونەوە و بە نامۆیی دەمیننەوە، بەڵام ئەو کەسانەی کە بە زمانی دایک دەژین، سروشت و بەهاکانی مرۆڤایەتییان هەیە".
"دایکانمان کلتور و زمانی ئێمەیان پاراستووە"
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوانەی کە زمان و کلتوری کۆمەڵگەی ئێزدییان پاراستووە، دایکێکی خۆڕاگر بوون، تێیدا هاتووە: "ئێزدیەکان هەزاران ساڵە بە زمانی خۆیان و کلتوری ڕەسەنی خۆیان ژیاون ئەوان بە تێکۆشانێکی گەورەوە گەیشتوونەتە ئەم ڕۆژانە، ئەمە کاری دایکانمانە، دایکانمان لە دژی هەموو فەرمانێک کلتور و زمانەکەمانیان پاراستووە و پەرەیان پێداوە بەڵام ئەمڕۆ کلتور و زمانەکەمان لە مەترسیدایە کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووی چەندین هێرشی جەستەیی و کلتوری بۆتەوە بەڵام لە بەرامبەر ئەو هێرشانەشدا بەرگری لە خۆی کردووە و خۆی دەپارێزێت".
"ناسینەوەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەبێتە گەرەنتی بۆ پاراستنی زمانی دایک"
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ناسینەوەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەبێتە زمانی فەرمی و لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسایشی سیاسی پێویستە بۆ پاراستنی کلتور و زمانەکەمان، ئەم ئاسایشەش بە ناسینەوەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگالە لەو کاتەدا زمانی کوردیشمان پارێزراو دەبێت لە نێو سیستەمی ئۆتۆنۆمیدا زمانەکەمان دەبێتە زمانی فەرمی و منداڵەکانمان بە زمانی دایک پەروەردە دەکرێن وەک هەموو نەتەوەکان، زمانەکەمان مافێکی بنەڕەتییە".
"بە زمانی دایک بنوسن و بخوێننەوەو بدوێن"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو خەڵکی کۆمەڵگای ئێزدی و دایکان کرا، کە بۆ پاراستنی زمانەکەیان بە زمانی دایک قسە بکەن لێدوانەکە بەو شێوەیە کۆتایی هات: "لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، داوا لە هەموو کۆمەڵگا و دایکەکانمان دەکەین کە کلتور و زمانی خۆیان هەبێت، بە زمانی دایک بدوێ و بنووسە و بیخوێنەوە، ئێمە ئەم ڕۆژە لە دایکە زەحمەتکێش و دڵسۆزەکان و تەواوی کۆمەڵگاکەمان پیرۆز دەکەین ئێمە دەڵێین خاوەنداریکردن لە زمانی دایک خاوەندارێتی کلتور و ناسنامە و بوون و کەرامەتی مرۆڤە".