تاجە گوڵینەی بەنداو: ڕۆناهی یەکتا
فەرماندە ڕۆناهی یەکتا کە لە پاراستنی بەنداوی تشرین ئازایانە خەباتی کرد، هاوکات لە کۆبانێ شانبەشانی باوکی شارەکەی پاراست، وتی: ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە کەرامەتی بکات.

زنارین دەڤریم
حەسەکە- کرکۆ گوندێکی سەر بە ناوچەی مابێتەی شاری عەفرینە و وەک هەموو گوند و شارۆچکەکان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناسراوە، گوندنشینەکانی بە ژیانێکی سادە دەژیان، هەموو شتێک بە دەست ئامادە دەکرا، لە گوندەکەدا کانییەک هەیە بە ناوی کانیە عەرەبۆ، کە هەموو گوندنشینەکان ئاوی لێ وەردەگرن، بە تێپەڕبوونی کات ئەو کانییە بووەتە شوێنی گەشت و کۆبوونەوە. گوندی کرکۆ بە دۆڵ و دار سنەوبەر دەورە دراوە، جوانییەکەی بەو گەڵا سەوزانە دەڕازێنێتەوە، سروشتی دڵی ڕۆناهی تاجەگوڵینە بوو کە بۆ ئەوەی بەناو گوندی دایکیدا بگەڕێت و هەناسەی سروشت هەڵمژێت.
فەرماندە ڕۆناهی یەکتا ژیانی منداڵی خۆی بە هەمان شێوە بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٩٩٥ لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. کچە تاجەگوڵینەکە کە منداڵی ناوەڕاستە لە ناو خوشک و براکانیدا، لە تەمەنێکی بچووکدا فێری بەرپرسیارێتی دەبێت، بارگرانی ماڵ دەباتە سەر شانی خۆی، چ لە ڕووی ماددی و چ لە ڕووی ڕۆحییەوە و پێشەنگایەتی دەکات، بۆیە لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ خوشکەکەی دەستی بە کاری بەرگدروو کردووە، ئەو کارەی کە کردوویەتی دەربڕینی ماندووبوونی خۆی بوو بە جۆش و خرۆشی ئەو ڕۆژە، بۆ ئەو ژیانێکی ئاسایی و بێواتا نەبووە، هەمیشە لە ڕێگەی کاری قورس و فێربوون و وانەوتنەوە هەنگاوی بۆ پێشەوە دەنا، سەرەڕای کاری دروومان، بەڵام تا پۆلی نۆی بنەڕەتی درێژەی بە خوێندن داوە، ئەو باش دەیزانی ئەو ژنانەی شیری عشتار دەخۆنەوە خاوەنی ئەو هێزەن کە لە یەک کاتدا زۆر شت بکەن و بە باشی بەڕێوەببەن.
زۆر حەزی لە وێنەکێشان و نووسینی هۆنراوە بوو
وەک چۆن خوداوەندی عشتار شوێنپێی خۆی لەسەر گردی ئەندۆر بەجێهێشتووە، نەوەکانیشی ناتوانن مرۆڤی ئاسایی بن، هەڤاڵ ڕۆناهی کە لە هەمان ناوچەی جوگرافی لەدایک بووە، کولتووری خوداوەندەکان وەردەگرێت و وەک پێوەرێک بۆ خۆی بەکاری دەهێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە خۆشەویستی ڕۆناهی بۆ سروشت و بەهار زۆر بەهێزە، هەموو شتێکی دەورووبەری بە دار دەڕازاندەوە. ئەوەی جیاوازی دەکات لە هەموو کەسێک ئەوەیە کە خاوەنی چەندین بەهرەیە، لە ڕێگەی دەنگی و کێشانی وێنە و نووسینی هۆنراوەوە شوناسێکی دیکەی وەرگرتووە.
وەک چرایەک کە تاریکی ڕووناک دەکاتەوە، لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ سەربەخۆیی خاکەکەی ڕووی لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ کرد، و دەستیکرد بە ڕێکخستنی کچان و کوڕان، ڕۆناهی لە شەقامێکەوە بۆ شەقامێکی تر، گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، بە سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستاندا دەسوڕێتەوە، بیرۆکەی ئازادی بۆ نیشتمانیان پێ دەگەیەنێت، جگە لە کاری ڕێکخراوەیی، پەروەردەی بۆ پەرەپێدان و گۆڕینی تایبەتمەندییە کەسییەکان داوە.
چوونە ناو یەپەژە
بۆیە لە ساڵانی ٢٠١٣، ٢٠١٥، ٢٠١٨ پەروەردەی ئایدیۆلۆژی وەرگرتووە، ئەمە بەس نەبوو بۆی، لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەژە کرد، لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی سەربازیدا، چالاکانە مەشقی ئۆپەراسیۆن و لقەکان دەکات، لەگەڵ بەدەستهێنانی شارەزایی لە نیشانشکێن، هەڵوێستێکی بەهێز دروست دەکات، وەک شەرڤانێکی متمانە بەخۆبوو، هەڵوێستێکی بەهێز لەناو خۆیدا دروست دەکات.
شانبەشانی باوکی لە پێگەکانی کۆبانیدا شەڕی کردووە
دوای ئەوەی پەیوەندی بە یەپەگە کرد، باوکی کە بە نازناوی دلۆڤان ناسراوە، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەگەشەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ کە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ قورس بوو، باوک و کچەکە تا کۆتایی لە کۆبانێ لە یەک پێگەدا شەڕیان کرد و ئازادکردنی کۆبانێیان بە هاوڕێکانیان ڕاگەیاند.
ڕۆناهی کە هەرگیز زەردەخەنە لە لێوەکانی نەدەبڕا، کۆمەڵگەی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە بەو مۆڕاڵەی کە لە دەوری خۆی چاندبوو، بەهۆی ئەو ڕۆحە گەنجانەی، دەوروبەری هەرگیز چۆڵ نەبوو. گەنجانی داهاتوو یەک بە یەک لە دەوری کۆدەبوونەوە و ئەویش بە هاوبەشکردنی ئەزموونە درێژخایەنەکەی بازنەکەی دەوڵەمەندتر کرد، ئەو خۆبەختکردنەی کە لە سەردەمی منداڵیدا وەک پێوەرێک داینابوو، پاراستی و بەهەمان ڕۆحیش بە درێژایی ژیانی شۆڕشگێڕانە بەردەوام بوو، لە هەموو ئەو شوێنانەی کار کە کرێکار هەبوون، ڕۆناهی کاری هەرەوەزی دەکرد.
بۆ ئەوەی تۆڵەی دایکی بکاتەوە
فەرماندە ڕۆناهی لە هەندێک دێڕدا هۆکاری بەشدارییەکەی بەم شێوەیە دەربڕیوە: تەنها هۆکارێک کە پەیوەندیم کرد بۆ تۆڵەکردنەوەی دایکم بوو، بەڵام ئێستا لە پێناو هەموو ژنەکاندا شەڕ دەکەم، لەگەڵ زیاتر زانینی مرۆڤ، ئامانجەکەش گەشە دەکات. بۆیە ئامانجم بەهێزکردنی هەموو ژنانە، ئەستەمە ئێمە خاکی کوردستان بە داگیرکراوی جێبهێڵین، ئەستەمە داماو بین بەبێ ئەوەی خۆمان بکەینە قوربانی.
بەم قسانە ڕۆژانە بەدوای زانستەکەیدا دەگەڕا لە هەموو پەرتوکێکداو خۆی لەسەر بناغەی ژنێکی ئازاد بونیاد دەنا، بەڵام خۆی بەم شتە سنووردار نەکرد، بەڵکو لەگەڵ هاوڕێ و ناسیاوەکانیشیدا بەشی دەکرد، وشە بە وشە بڵاوی دەکردەوە.
"ئەمە شەڕی شەرەفە"
کاتێک هێرشی چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین زیادی کرد، فەرماندە ڕۆناهی بە ڕۆحی فەرماندەیی ئەو سەردەمە مامەڵەی کرد و لە بەرامبەر هێرشەکاندا وەستا، لە بەنداوەکەدا کە ئێستا بە بەنداوی بەرخۆدان ناسراوە، بەرخۆدانی کردو پێشەنگ بوو لە تاکتیکەکانی ئەو سەردەمەدا، ڕۆناهی، لە هەڵسەنگاندنە کۆتاییەکانیدا بۆ شەڕی تشرین وتی: هەرچەندە لە خاڵێکدا هێرش کرایە سەرمان، بەڵام بێ دوودڵی، هەموو هەڤاڵانی سەر زەوی و ژێرزەمین هەڵوێستیان وەرگرت و بەنداوەکەیان لە چەتەکان پاککردەوە، ئێمە بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە بەردەوامین لە شەڕەکەمان، چونکە ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە و دەبێت هەمووان شەرەفی خۆیان بپارێزن.
فەرماندە ڕۆناهی بەم قسانە شەڕی کرد و خۆی پاراست و خەباتی بەرز کردەوە، هەر کەسێک لە دوژمنی باڵادەست یاخی بێت، دەبێتە ئامانجیان، بۆیە فەرماندە ڕۆناهی لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێکی توند لە بەنداوی تشرین گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.
"هەڤاڵ ڕۆناهی خوشک و دایک و هاوڕێ بوو بۆ ئێمە"
نازێ حسێن،خوشکی فەرماندە ڕۆناهی هەستی سروشتی ڕۆناهی بە بەرپرسیارێتی دەردەبڕێت و وتی: هەڤاڵ ڕۆناهی تەنها خوشکێک نەبوو بۆ ئێمە، بەڵکو دایک و هاوڕێیەکیش بوو، خاوەنی ڕۆحێکی بەرپرسیارێتییەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بوو. هەمیشە لە تەنیشتمان بوون، بە قسە و ئامۆژگاری پەروەردەی دەکردین، سەرەڕای تەمەنی بچووک، هەمیشە لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی دایک و باوکمان بوو لە چوارچێوەی یەکسانی، پێشبینییەکانی هەمیشە ورد بوون و بە وریاییەوە مامەڵەی دەکرد.