سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی چیلەم دۆغان پەسەندکرا
کۆتا داواکاری پێداچوونەوەی سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی چیلەم دۆغان، کە بەهۆی توندوتیژییە سیستماکییەکانی سەری لەلایەن حەسەن کارابولووتی هاوسەری ناچاری کرد بیکوژێت، ڕەتکرایەوە و بڕیاری کۆتایی سەپاندنی سزاکەی درا.

ناوەندی هەواڵ
بۆ ڕاستکردنەوەی سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی چیلەم دۆغان، کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە لایەن هاوسەرەیەکەوە توندوتیژی بەرامبەر دەکرا و ناچاری کرد بۆ پاراستنی خۆی هاوسەرەکەی بکوژێت، داوایەکی تانەدان ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای باڵا کرا، لەلایەن دادگاوە داواکە ڕەتکرایەوە و بڕیاری سزادانی چیلەمی پەسەند کرا.
چیلەم دۆغان لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٥دا ناچار بوو حەسەن کارابولوتی هاوسەری بکوژێت لەپێناو پاراستنی گیانی خۆی، بڕیاری ١٥ساڵ زیندانی کە بۆ چیلەم دۆغان درابوو گواسترایەوە بۆ دادگای باڵا.
دوای گواستنەوەی بڕیارەکە بۆ دادگای باڵا، ئیسا ئایانئۆغڵو، پارێزەری چیلەم، داوایەکی ئاڕاستەی داواکاری گشتیی سەرۆکی دادگای باڵا کرد بۆ ڕاستکردنەوەی بڕیارەکە، بەڵام دادگای باڵا داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و بڕیاری ١٥ساڵ زیندانی بۆ چیلەم دۆغان پەسەندکرا.