"سیستمی زۆرینەی فرەبازنەیی لە بەرژەوەندی ژنانە"

لە سیمینارێکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردنەکان باس لە باشترین سیستم بۆ دەرچوونی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا کرا، کە لە ڕێگای سیستمی زۆرینەی فرە بازنەیی دەتواندرێت ژنان بە دەنگی خۆیان بچنە پەرلەمان.

لە سیمینارێکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردنەکان باس لە باشترین سیستم بۆ دەرچوونی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا کرا، کە لە ڕێگای سیستمی زۆرینەی فرە بازنەیی دەتواندرێت ژنان بە دەنگی خۆیان بچنە پەرلەمان.

سلێمانی

 

 پاشنیوەڕۆی ٢٧ی کانونی یەکەم لە هۆڵی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردنەکان لە شاری سلێمانی سیمینارێک لەبارەی "بەربەستەکانی کۆتای ژنان لە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا" لەلایەن ئارام جەمال پێشکەشکرا.

 

لە سیمینارەکەدا باس پەیوەندی نێوان کۆتای ژنان و سیستمەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرا، کە لە ئێستادا سیستمی بازنەی داخراو لە هەرێمی کوردستاندا پەیڕەو دەکرێت، کە لەم نوێنەرایەتی ڕێژەییدا نوێنەرایەتی دەنگی تەواو دەرناکەوێت، هاوکار نییە تا ئەو ژنانەی کە بە دەنگی خۆیان دەرچوون بتواندرێت لە سیستمی کۆتا جیابکرێنەوە.

 

هەروەها باس لە سیستمی زۆرینەی فرە کورسی کرا، کە دەنگەکان ناگوێزرێنەوە بۆ کاندیدەکانی دیکە، کە بە یەکێک لە سیستمە گونجاوەکان بۆ دەرچوونی ژنان دادەنرێت، کە ئەو ژنانە ڕاستەوخۆ دەبنە نوێنەری ڕاستەقینە و دەنگەکانیش هی خۆیانە، ئەگەر زۆرینەی ژنانیش بە دەنگی خۆیان دەربچن ئەو کاتە داوای ئەوە بکرێت کە ئەو ژنانەی بە دەنگی خۆیان دەرچوون لە سیستمی کۆتا جیابکرێتەوە، ژنانی دیکە بۆ سیستمی کۆتا دابنرێن، بەوەش ڕێژەی ژن لە پەرلەماندا زیاد دەکات.

 

لە بەشێکی دیکەدا گفتوگۆ لەنێوان ئامادەبواندا ئەنجامدرا، سەمیرە ساڵح، یەکێک لە بەشداربووان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نوژنها باسی لە بەشداربوونی ژنان کرد، کە سیستمی فرە بازنەی وادەکات لەوڕێیەوە ژنان باشتربوونی خۆیان بسەلمێنن و تواناکانیان نیشانبدەن.