سیمینارێکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە بۆ ژنانی گەنج لە شەنگال بەڕێوەجوو

ژنانی گەنجی خەڵکی شەنگال لە گوندی دوهلای سیمینارێکیان سەبارەت بە پاراستنی ژینگە سازکرد.

شەنگال  

 

لە گوندی دوهلای سەر بە شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سیمینارێک لەسەر گرنگی و واتای ئیکۆلۆژی بەڕێوەچوو. 

  

زۆرێک لە ژنان بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کردو لە سیمینارەکەدا سارا بۆتان، وتەبێژی ژنانی گەنج باسی لە گرنگی پاراستنی ژینگە کرد. 

  

سارا بۆتان ئاماژەی بەوەدا، وڵاتێک که سروشت و خاک و ئاوەکەی پارێزراو نەبێت، ژیانێکی سەختەوج سەخت دەبێت وتی: ئئێمەی ژنی گەنج دەبێت باش بزانین ڕۆڵی ئێمه چییه له پاراستنی خاک و سروشت، ئەرکمان چییه ، پێویسته ئەو ئۆکسجینه بپارێزین که هەناسه و ژیان به مرۆڤ دەبەخشێت، سروشت و مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون، مرۆڤ ناتوانێت به بێ سروشت بژی، وەک شەنگال پێویستمان به ئیکۆلۆژییه دەبێت پارێزراو بێت. 

 

"پێویستە ژنان پێشەنگ بن لە پاراستنی سروشت" 

سارا بۆتان ئاماژەی بەوەدا کە ژن و سروشت یەکن، بۆیە پێویستە ژنان بەتایبەتی لە ئیکۆلۆژیدا پێشەنگ بن و وتی: پێویستە ژنان بەتایبەتی پێشەنگ بن لەم کارەدا، چونکە ژن و سروشت یەکن، کاتێک باس لە سروشت دەکرێت، ژن دێتە مێشک، کاتێک باسی ژن دەکرێت، سروشت دێتە بەرچاو، ژنانی گەنج پێویستە پێشەنگ بن لە یەکخستنی ژنان و سروشتدا. 

  

لیزا خێری، کە بەشداری سیمینارەکە کرد، بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: وەک ژنە گەنجەکان، سیمینارێکمان پێشکەش بە ژنان کرد لەسەر گرنگی و مانای ئیکۆلۆژی، وەک ژن پێشنەگایەتی کۆمەڵگە دەکەین و خۆمان تێوەگلاوین، ژن و سروشت بەیەکەوە گرێدراون، بۆیە ئەوە ژنانن کە ئاگاداری سروشت دەبن.