سیمینارێکی گفتوگۆ لە دیمەشق سەبارەت بە دادپەروەری گوازراوە و ڕۆڵی ژنان لە چوارچێوەی سووریادا بەڕێوەچوو

سیمیناری "دادپەروەری گوازراوە لە چوارچێوەی سووریا"، کە لە دیمەشق بەڕێوەچوو، باس لە کولتووری دادپەروەری گوازراوە و ڕۆڵی ژنان لە چوارچێوەیدا کرا، جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندنی لە چوارچێوەی کۆمەڵگە، بەرەوپێشبردنی هاوڵاتیبوون، دادپەروەردی سووریا کرایەوە.

راما خەڵەف

 

دیمەشق- سیمینارێکی "دادپەروەری گوازراوە لە چوارچێوەی سووریا" باسی لە چەمکی دادپەروەری گوازراوە و گرنگییەکەی لە بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا کرد، بە گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان لە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و بەشداری چالاکانە لە بونیادنانەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا، بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی قسەی ڕقاوی کردەوە.

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوول لە دیمەشقی پایتەختی سووریا سیمینارێکی گفتوگۆی بە ناوی "دادپەروەری گوازراوە لە چوارچێوەی سووریا" بەڕێوە برد و چالاکوانان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ ژنانی دیار، بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد.

 

سیمینارەکە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو، یەکەمیان باسی لە کولتووری دادپەروەری گوازراوە کرد، کە باسی لە چەمک و گرنگییەکەی کرد لە هەڵگەڕانەوەی لاپەڕەکە لەسەر ڕابردوو و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیرتر لە ڕێگەی ئامرازەکانی وەک ڕاستی، لێپرسینەوە، قەرەبووکردنەوە و چاکسازی دامەزراوەییەوە، لە کاتی ڕوونکردنەوەی ئەم تەوەرەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم کولتوورە دەبێت ڕەگ و ڕیشەی قوڵی لە هۆشیاری کۆمەڵگەدا داکوتێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێت، بە تایبەت لە کۆمەڵگەیەکدا کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست ستەم و توندوتیژیەوە دەناڵێنێت.

 

تەوەری دووەم باسی لە ڕۆڵی ژنان لە دادپەروەری گوازراوە دا کرد، تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵەمگاریانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی سەرەکییان لە بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان، وروژاندنی دۆسیەی قوربانییەکان و بەشداریکردن لە دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

"دادپەروەری گوازراوە... یەکێک لە گرنگترین پرسە هەنووکەییەکان"

لە پەراوێزی سیمینارەکەدا، عائیشە حەسۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە دیمەشق، وتی: سیمینارێکی گفتوگۆ بە بەشداری گروپێکی هەڵبژێردراوی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تەڤگەریە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، چالاکوانی مەدەنی، و کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە کاتێک باس لە دادپەروەری گوازراوە دەکەین، باس لە یەکێک لە گرنگترین پرسە هەنووکەییەکان دەکەین، و میکانیزمی جێبەجێکردنی خۆی پرسێکی دڕکاوییە، بەپێی ئەوەی ئێمە بینیومانە، لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاردانەوەی کە شاهیدی دەبین، بەتایبەتی وەدەرنانی سیستماتیکی و پەراوێزخستنی ژنان، هەروەها پەرەسەندنی قسەی ڕقاوی کە گەیشتووەتە لوتکەی خۆی، پێویستە کار لەسەر ئەم پرسە بکەین.

"ژنان پایەی بنەڕەتین لە جێبەجێکردنی دادپەروەری گوازراوە دا"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بۆچوونانەی لە سیمینارەکەدا خراوەتەڕوو، دەوڵەمەند بوون، چەندین پێشنیار پێشکەشکرا سەبارەت بەوەی کە چۆن پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی ژنان دەتوانن هاوکاری بکەن بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی دادپەروەری گوازراوە، کە پایەی بنەڕەتی قۆناغی داهاتوون، هەروەها پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم کولتوورە و بونیادنانەوەی بناغە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕوانگەی مافەکانی ژنان و ئامادەبوونی چالاکانەیانەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە سیمینارەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پرسەکە لەڕادەبەدەر دڕکاوییە، هەروەها ئەم پلاتفۆرمە بۆ گەیاندنی دەنگمان بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم دۆسیەیەدا دامەزراوە، بە ئامانجی کارکردنی پێکەوەی بۆ پێشخستنی سووریا، کە ساڵانێکە بەسەر قەیرانی سووریادا تێپەڕیوە، هەروەها هاوڵاتیانی سووریاش باجێکی قورسیان داوە، وە لە چوارچێوەی دادپەروەری گوازراوەدا، جەخت لەسەر پرسەکانی سەربەخۆیی، هاوڵاتیبوون، و لێبوردەی کراوە، ئەمانەش پرسگەلێکن کە پێویستیان بە گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هاوسەنگ بین لەگەڵ ئەم قۆناغەدا و ئامانجەکانمان بەدەست بهێنین دوای دەیان ساڵ لە ستەمی یاسادانان و جێبەجێکردن، دەبێت وەک سووریەکان بەشداری گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی لەم ستەمکارییە ڕزگارمان بێت و پێکەوە داهاتوویەکی باشتر دابمەزرێنین.

 

"ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە ڕێگەی چالاککردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەدەستدێت"

لیزا عاسی، ئەندازیار و چالاکوانی سەندیکا، دیدگای خۆی خستەڕوو، وتی: لەڕاستیدا، دەبێت دادپەروەری گوازراوە بەدیبهێنرێت بۆ ئەوەی ئاسایش لە دڵی هاوڵاتیاندا بچێنرێت، کە ئەمە تەنها لەڕێگەی یاسایەکەوە بەدەست دێت کە مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەمووان مسۆگەر دەکات، کاتێک هاوڵاتیبوون یەکسان بەدەستبهێنرێت، هاوڵاتیان هەست بە سەلامەتی دەکەن، سەرقاڵی بونیادنانی دەوڵەت دەبن، هەروەها بەشداری دەکەن لە ساڕێژکردنی برینەکاندا، ئابوریش بەهەمان شێوە لەم ئاسایشەدا گەشە دەکات.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم کارە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە، بەتایبەتی کە ژنان لە سووریای ئەمڕۆ لە ٦٥%ی کۆمەڵگەکە کەمتر نین، بۆیە دەبێت ئەم دەسەڵاتە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت و پەراوێز نەخرێت، ئەو پشکەشەی لە ٢٠%ی تەرخانکراو بۆ ژنان لە ئەنجومەنی گەلدا بە نادادپەروەرییەکی گەورە دەزانم بەرامبەر بە ژنان و وەستانێکی وزەی یەکجار زۆر، بۆیە دەبێت ئەم دەسەڵاتە لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا ئازاد بکرێت، بەتایبەتی ژنان ئەو دەسەڵاتەن کە زۆرترین ئازاریان چەشتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر ئازاریان ئەزمون کردووە، چ لە ڕژێمی پێشوو و یان لە ڕژێمی ئێستادا.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان له سووریا بەردەوامن لە بەردەم نادادپەروەرییەکان، وتی: ژنانی سووریا مافی خۆیانە داوای مافەکانی خۆیان بکەن، وەک چۆن تووشی ستەم و گۆشەگیری و تەنانەت جینۆساید کراون، ڕۆڵی ژنان ڕۆڵێکی چالاکە، و دەبێت لە شوێنی گونجاودا وەبەرهێنان بکرێت، بەس نییە بڵێین ئێمە لە ١٠% یان لە ٢٠% نوێنەرایەتیمان بە ژنان بەخشیوە، بەڵام ئەمە دیاری نییە، بە پێچەوانەوە کەمبوونەوەیە، کە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ژنان دەبێت بە تەواوی وەبەرهێنان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەبەردەم نەتەوەیەکی وێرانین، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بە ڕۆحی خاوبوونەوە نزیک نابێتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە وەبەرهێنان لە زانست و شارەزای و هێزی مرۆی بکەین، تەنانەت دەتوانرێت بانگەوازی خانەنشینکراوانیش بکرێت بەهۆی شارەزاییەکانیانەوە، هەروەها هەموو کەسێک کە توانای بەشداریکردنی هەبێت نابێت لە پرۆسەی بونیاندناندا بەجێبهێڵرێت.

 

"پێشنیار و دەرئەنجامە دیارەکانی سیمینارەکە"

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان گەیشتنە کۆمەڵێک ڕاسپاردە، دیارترینیان پێشخستنی بڵاوکردنەوەی کولتووری دادپەروەری گوازراوەیە لە کۆمەڵگەی سووریادا، لە ڕێگەی هەڵمەتی هۆشیاری و گفتوگۆی کراوە، بە بەهێزکردنی ژنان بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی، لە دەرەوەی کۆتاییە فەرمیەکان کە لە١٠% یان لە ٢٠%؛ و چارەسەرکردنی قسەی ڕقاوی و وەدەرنانی، چونکە ئەمانە لە دیارترین ئاڵەنگاری بونیادنانی ئاشتی مەدەنین.

 

جگە لەوەش، بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی ژنان بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی دادپەروەری گوازرەوەیە، چونکە گرنگیدان بە بەهاکانی سەربەخۆی، هاوڵاتیبوون و لێبوردەیی وەک پایەی بنەڕەتی قۆناغی گوازراوەیە، بە بەکارهێنانی وزەکانی ژنان، کە ئەمڕۆ زۆرینەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن، لە پرۆسەی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەدا، کە لە ئەنجامدانی سیمینار و کۆبوونەوەی خولی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان و پەرەپێدانی میکانیزمی هاوبەش بۆ داهاتووی دادپەروەری گوازراوە لە سووریا.