سێیەم گیان لەدەستدانی گوماناوی لە زیندانی قەرچەک تۆمار کرا
بەندکراوێکی دیکە بە ناوی سودابە ئەسەدی کە کێشەی تەندروستی بنەڕەتی هەبوو، لە زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین لە ئێران لە ژێر بارودۆخێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا.

ورامین
گیانلەدەستدانی گوماناوی ژنانی زیندانی لە زیندانی قەرچەک لە هەڵکشاندایە. زیندانییەک بە ناوی سودابە ئەسەدی کە بە تاوانی دارایی لە زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین ڕاگیرابوو و بارودۆخی تەندروستی بنەڕەتیی هەبوو، ڕۆژی ١٥ی ئەیلوول بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا. دەسەڵاتدارانی دادوەری و زیندانەکان تا ئێستا لە بەرامبەر مردنی سودابە بێدەنگ بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردۆتەوە، مردنی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خراپی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و دواکەوتنی گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانەوە هەیە.
سودابە ئەسەدی پێش جەمیلە عەزیز و سۆمایە ڕەشیدی کۆچی دوایی کرد، بەڵام لەم دواییانەدا کۆچی دوایی ڕاگەیەندرا. تا ئێستا وێنەی سودابە بڵاو نەکراوەتەوە.
زیندانی قەرچەک لە ورامین بۆتە هێمایەکی ڕوونی پێشێلکارییەکانی مافی زیندانیانی ژن لە ساڵانی ڕابردوودا. شایانی بەبیرهێنانەوەیە کە سومەیە ڕەشیدی کە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواسترابۆوە، ڕۆژی ٢٥یئەیلوول بە هۆی بێباکی بەرپرسانی زیندان سەبارەت بە باری تەندروستی کۆچی دوایی کرد.