سەیدسادق، یادی شەهید بێریتان و چلەی دایە پەری بەڕێوەچوو
لە شارۆچکەی سەیدسادق یادی سییەمین ساڵی گیانبەختکردنی گوڵناز کاراتاش کە ناسراوە بە شەهید بێریتان و چلەی ماتەمینی بۆ دایە پەری ڕێکخرا.

شارەزوور
ئێوارەی دوێنێ مەراسیمێک بۆ ساڵیادی شەهید بێریتان و چلەی ماتەمینی دایە پەری لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شارۆچکەی سەیدسادق بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا چلەی ماتەمینی پەری محەمەد ناسراو بە دایە پەری کە خەڵکی سەیدسادقە و شەهید بێریتان کە خەڵکی باکوری کوردستانە کرایەوە بە شکۆوە کرایەوە و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانیان نرا .
تانیا کەریم، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، سەبارە بە ژیان و خەباتی دایە پەری وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا: لەدوای ڕاپەرینی باشوری کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٢دا دایە پەری بە فکری ئازادی و تێکۆشانی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان ئاشنابوو، لەو کاتەوە بەردەوام لەپێناو نیشتمان و گەلەکەی و ئازادی بۆ ژنان لە خەبات و تێکۆشاندابووە و هیچ کات ئاستەنگەکان هوکار نەبوون بۆ دوورکەوتنەوەی لە خەبات.
هەر لە مەراسیمەکەدا سینەفزیۆنێک لەبارەی ژیان و خەباتی شەهید بێریتان نمایشکرا و کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
شەهید بێریتان پێش سی ساڵ و دایە پەری پاش چل ڕۆژ لە کۆچی دواییان ئەوەی لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆی کردنەوە خەبات و نەبەردی و تێکۆشانیان بوو لەپێناو خاک و نەتەوەی کوردستان و بەدەستخستنی ژیانێکی ئازاد بۆ ژنان و گشتی گەلی کورد و جیهان.
ت.پ