سیاسەتی تینووکردن، سێ ڕۆژە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە
ماوەی سێ ڕۆژە ڕژێمی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و ئەوەش کێشەی ئاوی خواردنەوەی بۆ قەڵادزێ دروستکردووە.

ناوەندی هەواڵ-وڵاتانی تورکیاو ئێران بەردەوامن لە سیاسەتی گرتنەوەی ئاوو تینووکردنی خاکی باشووری کوردستان، ئەمەش پلانێکی پیسی هەردوو وڵاتی داگیرکەوە بۆ قڕکردنی مرۆڤ و ژینگە.
سێ رۆژە ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە بە تەواوەتی گیراوەتەوە و ئەو ئاوەی بۆی دەچێت تەنھا لە کانی و سەرچاوە بچووکەکانەوەن، تا ئێستاش دیار نییە کە ئێران کەی ئاوەکە بەردەداتەوە.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کاریگەری لەسەر دانیشتووانی قەڵادزێ دروستکردووە و چەندین گەڕەک کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دروستبووە، ھەوەرھا کاریگەری لەسەر چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵ و حەوزی ماسی دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکان بەھۆی گرتنەوەی ئاوەکە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان کەمبووەتەوە .